“منداڵی بیرکۆڵ و ئۆتیزم و ئیفلیجی مێشک، زۆر بووە و مەترسیدارە”

SNN
د. کەریم شەریف قەرەچەتانی، پسپۆڕی ناسراوی دەرونزانی، رای گشتیی کوردستان لە “دیاردەیەکی مەترسیدار” ئاگادار دەکاتەوە و دەڵێ، منداڵی بیرکۆڵ و ئۆتیزم و ئیفلیجی مێشک، بە ناسروشتی زۆر بووە و “بڕوا ناکەم لە ھیچ وڵاتێک بە ئەو شێوەی لای ئێمە ببێت”.
قەرەچەتانی لە لاپەڕەی خۆی لە فەیسبووک بابەتێکی بە ناونیشانی “زەنگێکی مەترسیدار بۆ ئەوانەی خەمخۆری ئەم نەتەوە داماو و بێ کەسەن” بڵاو کردوەتەوە.
نووسیویەتی “بەرێزان سەرنجتان بۆ دیاردەیەکی زۆر زۆر مەترسیدار رادەکێشم ، ئەویش زۆر بوونی ناسروشتیی ئەو منداڵانەیە کە گەشەیان دواکەوتووە و تووشی بیرکۆڵی و ئۆتیزم و ئیفلیجی مێشک ….ھتد، بوون کە دەچنە خانەی منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت، ئەو رێژە زۆرە سروشتی نییە و بڕوا ناکەم لە ھیچ وڵاتێک بە ئەو شێوەی لای ئێمە ببێت، ئەوە باسی ئەوانە ناکەین کە توشی شێرپەنجە بوون و پزیشکەکان ئاماژە بۆ زۆربوونی نائاسایی ئەوانیش دەکەن”.
د. کەریم شەریف قەرەچەتانی ئاماژەی بە ئەوەش داوە “ئەمە پێویستی بە توێژینەوەی زانستیی قوڵ ھەیە، لێرەو لەوێ باسی ھێنانی دەرمان و خواردنی بەسەرچوو دەکەن، یان دەڵێن دوژمنانی کورد لە رێگەی تایبەتی خۆیانەوە دەیانەوێت تاکی کورد تووشی نەزۆکی بکەن یان منداڵەکانیان بیرکۆڵ ببن، ئەمانە و زۆر شتی تر باس دەکرێت ، بۆ ئەوەی لە ئەو رێگەوە کۆمەڵگای کوردی توشی ئیفلیجی بکەن، واتە نەیانتوانی لە رێگەی چەک و پیلانگێریەوە کورد لەناو ببەن، دوور نییە ئەمە پیلان بێت، چونکە ئەم رێگەیە ئاسانترین و ھەرزانترین رێگایە بۆ تێکدانی خێزان و کۆمەڵگای کوردی و سەرقاڵکردنی دایک و باوک بە منداڵە بیرکۆڵ و دواکەوتوەکەیان تا بیر لە ھیچ شتێکی تر نەکەنەوە”.
لە کۆتاییدا دەپرسێ” ئەگەر ئەمە ھۆکار نییە ئەی بۆچی رۆژ لە دوای رۆژ ژمارەی ئەو منداڵانە بە شێوەیەکی ناسروشتی زیاتر دەبن؟”.
More News
-
وەزیری دەرەوەی ئێران بە توندی وەڵامی سەرۆکی لوبنان دەداتەوە
1 hour لهمهوپێش -
وتەبێژی حکومەتی عێراق: مووچە پارێزراوە و عەلی زەیدی پیاوی ئابورییە
2 hours لهمهوپێش -
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
وەزیری دەرەوەی ئێران بە توندی وەڵامی سەرۆکی لوبنان دەداتەوە
1 hour لهمهوپێش -
وتەبێژی حکومەتی عێراق: مووچە پارێزراوە و عەلی زەیدی پیاوی ئابورییە
2 hours لهمهوپێش -
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
23 hours لهمهوپێش



