ئۆکرانیا ڕێگە بە ئەمەریکا دەدات چەکەکانی لە وڵاتەکەی تاقی بکاتەوە

SNN
رۆژنامەی میلیتاری تایمز، ڤلادیمێر گاڤریلۆڤ جێگری وەزیری بەرگریی ئۆکرانیا رایگەیاندووە کە کۆمپانیاکانی بواری درووستکردنی چەک لە ئەمەریکا دەتوانن جەنگی نێوان رووسیا و ئۆکرانیا بۆ تاقیکردنەوەی چەک و چۆڵەکانیان و پڕۆژە سەربازییە تاقیکارییەکانیان بەکاربهێنن، جەختیشی کردۆتەوە کە ژمارەیەک کۆمپانیا بەکرداریی ئەو کارەیان کردووە.
گاڤریلۆڤ لە کۆنگرەی کۆمەڵەی بەرگریی نیشتیمانیی ئەمەریکا لە تەکساس رایگەیاند: ئەگەر بیرۆکەیەک یان پڕۆژەیەکی تاقیکارییت هەیە و پێویستی بەوەیە پێش قۆناغی بەرهەمهێنانی سەرەکیی تاقیبکەیتەوە، ئەوە دەتوانن ئەو چەکانە بۆ ئۆکرانیا بنێرن و لە گۆرەپانی جەنگدا تاقییان بکەنەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە کە ئەگەر دەرکەوت ئەو چەکانە لە جەنگی ئۆکرانیادا کاراییان هەیە، ئەوە دواتر فرۆشتنیان بە وڵاتان ئاسان دەبێت، جەختیشی کردۆتەوە کە ژمارەیەک لە کۆمپانیاکان ئەو چەکانەیان بۆ تاقیکاریی رەوانەی ئەو وڵاتە کردووە، لەوانە تەکنەلۆژیای دژە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و شێواندنی ئەلیکترۆنیی.
لەماوەی رابردووشدا، دیڤید ڤان فیڵ جێگری سکرتێری گشتیی ناتۆ باسی لەوەکردبوو کە هاوپەیمانی باکووری ئەتڵەسیی هەوڵ دەدات جەنگی ئۆکرانیا بەکاربهێنێت بۆ هێنانی تەکنەلۆژیای زۆر ئاستبەرز بۆ ناو کەرتی بەرگریی هاوپەیمانێتییەکە.
More News
-
وەزیری دەرەوەی ئێران بە توندی وەڵامی سەرۆکی لوبنان دەداتەوە
35 mins لهمهوپێش -
وتەبێژی حکومەتی عێراق: مووچە پارێزراوە و عەلی زەیدی پیاوی ئابورییە
42 mins لهمهوپێش -
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
وەزیری دەرەوەی ئێران بە توندی وەڵامی سەرۆکی لوبنان دەداتەوە
35 mins لهمهوپێش -
وتەبێژی حکومەتی عێراق: مووچە پارێزراوە و عەلی زەیدی پیاوی ئابورییە
42 mins لهمهوپێش -
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
22 hours لهمهوپێش



