مووچەی خانەنشینی پلە باڵاكانى ههرێم لە %80 بۆ %50 كەمكراوەتەوە

دراوى 25 ههزار دینارى عێراق
SNN – عەلی حەمە سەعید
لەدوای جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی مووچەی مانگانەی خانەنشینانی پلە باڵا له ههرێم لە %80 بۆ لە %50 كەمكراوەتەوە و پێداچوونەوەش بە دۆسیەی خانەنشینان بڕی زیاتر لە یەك ملیار دینارى بۆ خەزێنەی حكومەت گەڕاندووهتهوه.
بهپێى ئەو زانیارییانەی كە لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی خانەنشینی هەرێم بە SNN دراون، “دوای جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی پێداچوونەوه بە دۆسیەی خانەنشینيی پلەباڵاكان بەتایبەت پەرلەمانتارانی خانەنشینكراو كردووە، ئەوەی پەیوەندی بە خانەنشینیەوە هەیە سەرجەمی یەكلاكراوەتەوە، پێشتر ئەگەر پەرلەمانتارێك %80ی مووچەی وەرگرتبێت لە ئێستادا تەنیا %50ى مووچەكەی پێشتری پێدەدرێت، هەیە لەو رێژەیەش كەمتر وەردەگرێت”.
SNN ئهوهشى زانیووه، “لە ئێستادا حكومهت سەرقاڵى پێداچوونەوەیه بە دۆسیەی خانەنشینی شارستانی و سەربازی، چونكە بەهەمان شێوە پێداچوونەوە بە دۆسیەكانیان دەكرێت، ئەوانەی خزمەتیان لە شوێنێك هەبووە دەتوانن خزمەتەكەیان بگوازنەوە بۆسەر خانەنشینی، چونكە بەگوێرەی ساڵی خزمەت خانەنشینی بۆ فەرمانبەران هەژمار دەكرێت و بەپێی یاسا رێژەی مووچە دیاریدەكرێت”.
ههر بهپێى زانیارییهكانى SNN، “لە ئێستادا وەزارەتی دارایی بۆ دابینكردنی مووچەی سەرجەم خانەنشینان بە پلەباڵا و شارستانی و سەربازی، مانگانە پێویستی بە بڕی 110 ملیار دینارە، هاوكات تەنیا لە پێداچوونەوە بە كەیسی خانەنشینی وەزیر و بەڕێوەبەرە گشتیيەكان یەك ملیار دینار بۆ حكومەت گەڕاوەتەوە”.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
16 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
19 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
19 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
20 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
16 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
19 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
19 hours لهمهوپێش



