
یهكهى نیشتهجێبوون له سلێمانى | فۆتۆ: SNN
SNN – عەلی حەمەسەعید
له ئایندهیهكى نزیكدا پرۆسهى دروستكردنى شووقه بۆ كرێنشینان له سهرجهم ههرێمى كوردستان دهچێته بوارى جێبهجێكردنهوه و پێشهكى شووقهكانیش بهپێى رووبهرهكانیان له 4 بۆ 6 ههزار دۆلار دهبێت.
لە چەند مانگی رابردوودا حكومەتی هەرێم لهڕێگهى دهستهى وهبهرهێنانهوه بڕیاریدا بە دروستكردنی 20 هەزار یەكەی نیشتەجێبوون بۆ هەژاران و كەمدەرامەتانی پارێزگاكانی هەرێم، لە ئێستادا هەموو ئامادەكارییەك تەواوبووە بۆ دەستكردن بە دروستكردنی ئەو یەكە نیشتەجێبوونانە.
بەگوێرەی ئەو ئامارانەی كە لە دەستەی وەبەرهێنانی كوردستانەوە بە SNN دراون ئەوەخراوەتەڕوو، “لە ماوەی رابردوودا حكومەتی هەرێم بڕیاریدا 20 ھەزار یەكەی نیشتەجێبوون بۆ كرێنشینان و كەمدەرامەتان دروستبكات، بۆ ئەو مەبەستەش 120 ھەزار فۆڕم بۆ وەرگرتنى یەكەی نیشتەجێبوون پڕكراوەتەوە، لەو ژمارەیە 105 ھەزار و 578 كەسیان خێزاندارن كه %88ی فۆڕمەكان پێكدەھێنن، 14 ھەزار و 341 كەسیشیان سەڵتن كە %12ی فۆڕمەكان پێكدەھێنن”.
SNN ئهوهشى زانیووه، “نرخی یەك مەتر چوارگۆشەی ئەو شووقانە بۆ كرێنشین و كەمدەرامەتان دروستدەكرێت بە 330 دۆلار دیاریكراوە، هاوكات پێشەكی شووقەیەكی 80 مەتری چوار هەزار دۆلارە، هەروەها پێشەكی شووقەیەكی 100 مەتری پێنج هەزار دۆلارە و پێشەكی شووقەیەكی 120 مەتری بە شەش هەزار دۆلار دیاریكراوە و ئەو پارەیەشی كە دەمێنێتەوە بە قیستی درێژخایەنی 15 ساڵ وەردەگیرێتەوە”.
ههر بهپێى زانیارییهكانى SNN، “لە ئایندەیەكی نزیكدا پرۆژەی یەكەی نیشتەجێبوونەكان لەسەرجەم پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان دەچێتە بواری جێبەجێكرنهوه و دوو ساڵ بۆ تەواوكردنیان دانراوە، هاوكات ئەو كەسانەشی لە قۆناغی یەكەمدا شووقەیان بۆ دەرنەچووە لە قۆناغەكانی داهاتوودا ناویان لە لیستی چاوەڕانیدا دەبێت و ئەوانیش سوودمەند دەبن”.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
15 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
17 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
17 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
19 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
15 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
17 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
17 hours لهمهوپێش



