له ئێران خۆپیشاندان بۆ پشتیوانى باڵاپۆشى ئه‌نجام درا

خۆپیشاندان بۆ پشتیوانى باڵاپۆشى له ئێران | فۆتۆ: ئیرنا
SNN
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 23ى ئه‌یلول، له چه‌ند شارێكى وڵاتى ئێران ژنان رژانه سه‌رشه‌قام به‌مه‌به‌ستى پشتیوانیكردن له باڵاپۆشى له وڵاته‌كه‌یان.
به‌هۆى شه‌هیدبوونى ژینا ئه‌مینى ئه‌و كچه كورده سه‌قزیه ته‌مه‌ن 22 ساڵه‌ى كه هه‌فته‌ى پێشوو پاش ده‌ستگیر كردنى له‌لایه‌ن پۆلیسى ڕه‌وشتى ئێران به‌سه‌ختى برینداربوو و پاشان گیانى له‌ده‌ستدا، له سه‌رتاسه‌رى ئه‌و وڵاته خۆپیشاندان و هه‌ڵمه‌تى سووتاندنى له‌چك ده‌ستیپێكرد.
له كاردانه‌وه‌ى خۆپیشاندانه‌كاندا لەسەر داوای ئەنجوومەنی ھەماھەنگیی گەشەپێدانی ئیسلامیی ئێران و دوای نوێژی ھەینی، لە شارەکانی تاران، ئەھواز، ئەسفەھان، قوم و تەبرێز، ھەزاران خۆپیشاندەران بە رێپێوان رژانە سەر شەقامەکان و پشتیووانیان لە حکومەت و باڵاپۆشی كرد.
هاوكات ئەحمەد خاتەمی وتاربێژی، مزگەوتی زانکۆی تاران لە میانی وتاری ھەینیدا، داوای لە دامەزراوەکانی جێبەجێکردنی یاسا کرد، “سزای ئەو کەسانە بدەن کە لە پشت خۆپیشاندان و ناڕەزاییەکانەوەن”.
خۆپیشاندانه‌كان له كاتێكدایه رێكخراوى مافى مرۆڤى هه‌نگاو دوێنێ پێنجشه‌ممه له راپۆرتێكدا رایگه‌یاند، “لە ناڕەزایی دەربڕینەکانی رۆژی چوارشەممە لانیکەم 8 هاووڵاتیی ناڕازیی کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران کوژراون و زیاتر لە 281 هاووڵاتیی دیکەش بریندار بوون و دەیان کەسیش دەستبەسەر کراون”.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
13 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
15 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
15 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
17 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
13 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
15 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
15 hours لهمهوپێش



