
مسته‌فا كازمى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له نیویۆرك | فۆتۆ: نووسینگه‌ى سه‌رۆكوه‌زیران
SNN
سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق داوا له كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ده‌كات هاوكاربن له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى عێراق و ده‌شڵێت: “ئێمه و گه‌لى عێراق ده‌خوازین كه كێشه‌كان له‌ڕێگه‌ى دیپلۆماسیه‌وه چاره‌سه‌ر بكه‌ین له‌سه‌ر بنه‌ماى پاراستنى سه‌روه‌رى عێراق و رێزگرتن له دراوسێكانى نه‌وه‌ك له‌ڕێگه‌ى ده‌ستتێوه‌ردانى وڵاتان له كاروبارى ناوخۆییمان”.
مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له‌میانی كۆبوونه‌وه‌ی خولی 77ی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له نیویۆرك وتارێكى پێشكه‌شكرد و له به‌شێكیدا وتى: “ئێمه‌ى عێراقى به نوێنه‌رایه‌تى جیهان شه‌ڕى داعش و تیرۆرمان كرد”.
وتیشى: “داوا له جیهان ده‌كه‌ین هاوكارى گه‌لى عێراق بكه‌ن له پرۆسه‌ى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌دا، چونكه عێراق تووشى كاولكارى و ماڵوێرانى بووه به‌هۆى شه‌ڕى داعشه‌وه”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كاندا سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق داواى كرد، “وڵاتان پابه‌ندبن به پاراستنى سه‌روه‌رى خاكى عێراق و ئاسایشه نیشتمانییه‌كه‌ى”.
مسته‌فا كازمى له وتاره‌كه‌یدا باسى له دۆخى سیاسى عێراقیش كرد و ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، “پێویسته چه‌ك ته‌نیا له‌ده‌ستی ده‌وڵه‌تدا بێت، گرنگیشه هه‌مووان ئه‌وه بزانن كه پێویسته ململانێكان به گفتوگۆی نیشتمانی چاره‌سه‌ر بكرێت”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، “ئێمه و گه‌لى عێراق ده‌خوازین كه كێشه‌كان له‌ڕێگه‌ى دیپلۆماسیه‌وه چاره‌سه‌ر بكه‌ین له‌سه‌ر بنه‌ماى پاراستنى سه‌روه‌رى عێراق و رێزگرتن له دراوسێكانى نه‌وه‌ك له‌ڕێگه‌ى ده‌ستتێوه‌ردانى وڵاتان له كاروبارى ناوخۆییمان”.
سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق به‌شێكى تر‌ى وتاره‌كه‌ى ته‌رخانكرد بۆ باسكردن له هه‌ڵبژاردن و وتیشى: “به پاڵپشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی تر توانیمان له مانگى تشرینى یه‌كه‌م پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌شێویه‌كی سه‌ركه‌وتووانه ئه‌نجامبده‌ین”.
More News
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
5 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
5 hours لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
5 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
5 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
5 hours لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
5 hours لهمهوپێش



