كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى عێراق كه‌ى به‌ڕێوه‌ده‌چێت؟

ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق | فۆتۆ: AP
SNN
ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له فراكسیۆنى پارتى رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌تاوه‌كو لایه‌نه‌كان نه‌گه‌نه رێككه‌وتنى سیاسى كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌ناچێت، ئه‌ندامێكى تریش داواى كردووه رۆژى 27ى ئه‌یلول، په‌رله‌مان كۆببێته‌وه بۆ هه‌ڵبژاردنى جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مان.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 24ى ئه‌یلول، شه‌ریف سلێمان، ئه‌ندامى فراكسیۆنى پارتى له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به میدیاكانى عێراقى راگه‌یاند، “ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى كۆبوونه‌وه‌كانى په‌رله‌مان به‌نده به رێككه‌وتنى سیاسى نێوان لایه‌نه‌كان”.
وتیشى: “تاوه‌كو ئێستا سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران واده‌یه‌كى فه‌رمى بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى كۆبوونه‌وه‌كان ده‌ستنیشاننه‌كردووه، به‌ڵام نابێت ئه‌وه‌ش له‌بیر بكه‌ین كه له ئێستادا دۆخه‌كه به‌ره‌و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى كۆبوونه‌وه‌كان ده‌چێت”.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه مه‌حمود حهیانى، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له هاوپه‌یمانى فه‌تح رایگه‌یاند، “چاوه‌ڕێده‌كرێت رۆژى 27ى ئه‌یلول، كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران به‌ڕێوه‌بچێت. دانیشتنه‌كه تایبه‌ت ده‌بێت به هه‌ڵبژاردنى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى په‌رله‌مان”.
له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى كێ كاندیده بۆ وه‌رگرتنى پۆسته‌كه مه‌حمود حهیانى ئاشكرایده‌كات كه، “موحسین مه‌نده‌لاوى كاندیده بۆ وه‌رگرتنى پۆسته‌كه”.
به وته‌ى مه‌حمود حهیانى، “گرنگه رۆژى 27ى ئه‌یلول، پۆستى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى په‌رله‌مان پڕبكرێته‌وه، چونكه پڕكردنه‌وه‌ى ئه‌و پۆسته بۆ پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكوه‌زیران و سه‌رۆككۆمار گرنگه له‌نێو ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران”.
More News
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
3 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
3 hours لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
4 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
3 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
3 hours لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
4 hours لهمهوپێش



