ئینستیتیوتى پەى: بهشدارى چەندین پهرلهمانتار له گفتوگۆكاندا لهپێناو قسه كردنه

كۆبوونهوهى ئهمڕۆى پهرلهمانى كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN
ئینستیتیوتى پەى بۆ پەروەردە و گەشەپێدان رایدهگهیهنێت بەشداری چەندین ئەندام پهرلهمان لە گفتوگۆکان تەنها لە پێناو قسەکردنە، نەک ئیزافەیەک بۆ گفتوگۆکان، ئاشكراشیدهكهن، دەبوو لە خولى گرێدانى بەهارەدا، پەرلەمانى کوردستان 120 کاتژمێر کۆببێتەوە و 40 جار دانیشتن ئهنجام بدات، بهڵام ئهم كارهى نهكردووه.
ئهمڕۆ شهممه 24ى ئهیلول، ئینستیتیوتى پەى بۆ پەروەردە و گەشەپێدان راپۆرتى دهیهمى خۆى بۆ گهشهپێدان بڵاوكردهوه لهژێر ناونیشانى (راپۆرتى چاودێریى و هەڵسەنگاندنى کارەکانى پـەرلەمانـى کــوردستان) کە تایبەت کراوە بە (خولی گرێدانی بەهارە 1ى ئازارى 2022 تاوەکو 31ى ئابى 2022) كه له بهشێكیدا هاتووه، ” لە وەرزی بەهارەدا، کە ماوەکەی (6) مانگ بوو، (10) دانیشتنی پەرلەمان کراوەو کۆی کاتی کۆبوونەوەکان حەفتا و چوار کاتژمێر و 56 خولەک بووە، لە سەرجەم کۆبوونەوەکانى خولى بەهارەدا تەنها (6) وەزیر ئامادەى دانیشتنەکانى بوون، ئەو ئامادەبوونانەش بۆ گفتوگۆى پڕۆژەیاساکان بووە نەک بۆ “لێپرسینەوەو بەدواداچوون. لە ماددەی (51)ى پەیڕەوی ناوخۆ، هاتووە کە رۆژانی (سێشەممە و چوارشەممە)ی هەموو هەفتەیەک بۆ دانیشتنی پەرلەمان تەرخانکراوە، واتە دەبێ پەرلەمان هەموو خولێکی گرێدان نزیکەی (40) دانیشتن ئەنجام بدات، کەچى تەنها (10) دانیشتن ئەنجامدراوە”.
له راپۆرتهكهى ئینستیتیوتى پەى-دا ئاماژه بهوهشكراوه، “بە پێوەرەکانى یەکێتی پەرلەمانەکانى جیهان (IPU) ئاستى پەرلەمان لەدانیشتنەکاندا لاوازە و لەرووى چاڵاکییەوە مام ناوەندە، چونکە لەم خولەدا (9) پێنشنیاز و پڕۆژەیاسا لەلایەن ئەندامان و حکومەتەوە پێشکەش کراون، لەو (9) پێشنیاز و پڕۆژەیاسایەدا تەنها (4) دانەیان کراوە بە یاسا، بەڵام هەر لەم خولەدا (7) یاساى تر پەسەند کراوە کە لە خولەکانى پێشووتردا خوێندنەوەى یەکەمیان بۆ کرابوو”.
پەى، رونیکردۆتەوە کە تەنیا (2) پێشنیازە یاسا و بڕیار لەلایەن ئەندامانەوە پێشکەشکراون و هیچیان نەکراون بە یاسا، کەواتە “ئاستی دەستپێشخەری لەم خولەدا لاوازە، جگە لەوە بەشداری ئەندامان لەکاری چاودێریی لە ئاستێکی لاوازدایە”.
لهبارهى ئاستهنگدروستكردن لە هاووڵاتییان كه بەشدارى دانیشتنەکانى پەرلەمان ن له راپۆرتهكهدا ئهوهش روونكراوهتهوه، “هاوڵاتیان بەئاسانى ناتوانن بەشداریی دانیشتنەکان بن و رێگرییان لێ دەکرێت. گوایە رێککاریی پەیڕەوی هەیە بۆ ئامادەبوونی رێکخراوەکان و هاوڵاتیان، بەڵام دیار نییە بە چ میکانیزمێک رێگە بە رێکخراوەکان دەدرێت؟”
له راپۆرتهكهدا باس لهوهشكراوه، “پەرلەمانتاران نوسینگەی تایبەتیان نییە تاوەکو هاوڵاتى پەیوەندیان پێوە بکەن، تەنانەت پەرلەمانتاران پێگەى ئەلیکترۆنیان نییە، بەڵکو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەکاردەهێنن بۆ بڵاوکردنەوەی هەواڵ و چالاکییەکانیان”.
لهبارهى بابهت و جۆرى یاساكانهوه ئینستیتیویهتهكه ئهوهشى خستووهتهڕوو، “بۆشاییەکى زۆرى یاسایی لەهەرێمدا هەیە و زۆرینەى یاساکانیش بەهۆى گۆڕانکاریی سەردەمەوە پێویستیان بە هەموارکردنەوە هەیە، کەچى لەم خولى گرێدانەدا تەنها (11) یاسا پەسەند کراون، کە تاوەکو ئێستاش (5) لەو یاسایانە لە وەقائیعى کوردستان بڵاونەکراونەتەوە!”.
پەى، پێیوایە ئەو یاسایانەى پەرلەمان دەریکردوون “هەم لە رووى شێوە (شکلى) و هەم لە رووى بابەت (مەوزوعی)ەوە گرفتیان هەبووە و کوالیتیان وەک پێویست نییە، هەر بۆیە زۆرترینیان یا نەچوونەتە بوارى جێبەجێکردنەوە یا هەر دواى دەرچونیان پێویستیان بە هەموار هەبووە!”.
لهبارهى ئهداى پهرلهمانتارانهوه له بهشێكى راپۆرتهكهدا ئهوه روونكراوهتهوه، “کاتێک سەرنجی دانیشتنەکانی پەرلەمان دەدەیت، بەڕوونی دیارە بەشداری چەندین ئەندام لە گفتوگۆکان تەنها لە پێناو قسەکردنە، نەک ئیزافەیەک بۆ گفتوگۆکان، هەروەها قسەکردن لە ناو پەرلەمان به خاڵى پەیڕەوی لەلایەن بەشێکی بەرچاوی ئەندامەنامە پەیڕەو دەکرێت”.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
9 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
12 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
12 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
9 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
12 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
12 hours لهمهوپێش



