“ئەو گۆڕانکارییەی لە دراوی عێراقی کردمان یەکێک بوو لە کارە سەرکەوتووەکان”

مستەفا کازمی
SNN
مستەفا کازمی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی ئەلمۆنیتەر رایگەیاند: “عێراق پێویستی بە دوورکەوتنەوە هەیە لە رابردوویەکی پڕ لە توندوتیژی بەرەو ئایندەیەک کە لەسەر بنەمای دیالۆگ بێت، ئێستا هه‌مووان تێگه‌یشتوون كه هه‌ر حكومه‌تێك سه‌در له‌خۆ نه‌گرێت، ڕووبه‌ڕووی ئاڵنگاری گه‌وره ده‌بێته‌وه”.
کازمى باسى لەوەشکرد، چینی سیاسی لە عێراق رووبەڕووی قەیرانی متمانە بوونەتەوە لەگەڵ خەڵک، دوورخستنەوەی سەدر بۆ نموونە رەنگە ببێتە هۆی دووبارەبوونەوەی سیناریۆی ئۆکتۆبەری 2019 یان خراپتر، بۆیە ئەولەویەتەکانم بریتین لە دیالۆگ و دیالۆگ و دیالۆگ”.
کازمى دەڵێت، ئێران دۆستی له عێراقدا هه‌یه و دەتوانێت هانیان بدات بۆ دیالۆگ لەبرى بەکارهێنانى ئەو چەکانەى هەیانە، له ئێستادا په‌یوه‌ندییه‌كی باشمان له‌گه‌ڵ ئێران‌دا هه‌یه.
وتیشی “دۆخی ئابوری عێراق بەرەو داڕمان رۆیشت، گەیشتینە ئاستێك كە نەمانتوانی مووچەی فەرمانبەرانی حكومی و خانەنشینان بدەین، لە ناوەڕاستی ڤایرۆسی (كۆرۆنا)دا بووین، کاتێک نرخی نەوت داڕما و ململانێی (ئێران-ئەمریکی) لەسەر خاکی عێراق گەیشتە ئاستى پێکدادان، هه‌ر بۆیه بڕیاره سهختهكهمان دا بۆ پێشكه‌شكردنی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی چاكسازی ئابوری به‌ناوی وەرەقەى سپی چاکسازیی، ئه‌وه یه‌كه‌م به‌ڵگه‌ی چاكسازی ئابورییه له ماوه‌ی حه‌وت ده‌یه‌دا حكومه‌تێكی عێراق پێشكه‌شی كردووه، زۆر کەس ناڕەزایەتیان دەربڕی بەرامبەر بە بڕیاری من کە لەم بابەتەدا بچمە پێشەوە”.
رونیشیکردەوە “ئەم وەرەقەیە خشتەیەکی کاتیی پێنج ساڵە دیاری دەکات، کە لەم ماوەیەدا ئابووری عێراق شاهیدی چاکسازییەکان دەبێت کە پاڵی پێدەنێت بەرەو قۆناغێکی دیکە”.
لەبارەى گۆڕانکاریی نرخى دراوەوە، کازمى وتى “ئەو گۆڕانکارییەی لە نرخی دراودا کە لە عێراقدا کردمان یەکێک بوو لە سەرکەوتووترین دەستکارییەکان بۆ مۆدێلەکانی نرخی دراوی نیشتمانی لە جیهاندا. کە بەبێ لێکەوتەى مەترسیدار ئەنجامدرا.”
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
16 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
21 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
16 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
21 hours لهمهوپێش


