وردەکاری وەرگرتنی پارەی کارەبای نیشتیمانی لەبەردەم ماڵی هاوبەشان رووندەکرێتەوە

SNN
سیروان محەمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی کارەبای سلێمانی لە لێدوانێکدا رایگەیاند: وەزارەتی کارەبا دوو بڕیاری زۆر گرنگی هەیە، یەکەم راگرتنی قەرزەکانی سەر هاوبەشان (پۆلی ماڵان)ە تا ئەو کاتە حکومەت بڕیاریان لەبارەوە دەدات، بەڵام ئەگەر کەسێک خۆی بیەوێت پارە بکات ئەوە جیایە و دەتوانێت.
باسی لەوەشکرد، هەر بەپێی بڕیارەکان لەمەودوا کاتێک مانگانە یان دوو مانگ جارێک پسوڵەی کارەبا بۆ هاوبەشان دەچێتەوە، وەک ئاسانکارییەکیش هەر لەبەر دەرگا کارمەندانیان دەتوانن پارەکە لە هاوبەشەکە وەربگرن و پسوڵەکەی بۆ مۆر بکەن.
پێشتریش بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی رایگەیاندبوو: “داواكارین لەهاووڵاتیان كە هاوكارێكی باشی ئەم پرۆسەیە بن كە هەم بەسوودی گشتی و كەسی ئەو هاوبەشانە تەواو دەبێت، هاووڵاتیان بەشێك لەئەركەكانیان كەم دەبێتەوەو پێوست ناكات بۆ پارەدان سەردانى فەرمانگە و بنكەكانى وەرگرتنى پارەى كارەبا بكەن، بەڵكو راستەوخۆ لەبەردەم ماڵاندا ئەو كارە ئەنجام دەدرێت و ئەم پرۆسەیەش بۆ چارەسەری كێشەی خزمەتگوزاریە بەردەوامەكانی پارێزگای سلێمانیە”.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
4 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
4 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
6 hours لهمهوپێش



