“من له ژیانمدا دیكتاتۆر نه‌بووم و ئاماده‌م واز بهێنم”

محه‌مه‌د حه‌لبوسى، سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق | فۆتۆ: AP
SNN
سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق له‌باره‌ى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌یه‌وه رایگه‌یاند، من دیكتاتۆر نیم و ئاماده‌م واز له پۆسته‌كه‌م بهێنم، وتیشى: “له عێراق هه‌موو شتێك به نائاسایی و نایاسایی به‌ڕێوه‌ده‌چێت”.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 26ى ئاب، محه‌مه‌د حه‌لبوسى، سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق له‌میانى به‌شداریكردنى له دیدارى رافیده‌ین له به‌غدا رایگه‌یاند، “عێراق پێویستى به رێككه‌وتنى سیاسى هه‌یه و ئێمه‌ش ده‌مانه‌ویست مۆدێلێكى نوێ له حوكمڕانى بێنینه كایه‌وه، به‌ڵام به‌داخه‌وه بوار نه‌درا ئه‌م مۆدێله نوێیه سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنێت”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “له ئێستادا دۆخى عێراق زۆر خراپه و هه‌موو شتێك به نائاسایی و نایاسایی به‌ڕێوه‌ده‌چێت”.
محه‌مه‌د حه‌لبوسى باسى بابه‌تى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌شى كرد و روونیكرده‌وه، “من باسى بابه‌تى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌مم له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانى سیاده نه‌كردووه و ده‌مه‌وێت بوار بده‌مه په‌رله‌مانتاران كه ده‌نگ له‌سه‌ر مانه‌وه یان ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌م بده‌ن”.
سه‌رۆكى په‌رله‌مان جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكرده‌وه، “ئه‌و دیكتاتۆر نییه و له ژیانیدا دیكتاتۆرانه مامه‌ڵه‌ى نه‌كردووه و ئاماده‌یه واز له پۆسته‌كه‌ى بهێنێت”.
له‌باره‌ى گفتوگۆ سیاسیه‌كانى عێراق محه‌مه‌د حه‌لبوسى باسى له‌وه‌شكرد، “هه‌موو لایه‌نه‌كان هاوكارن و ده‌یانه‌وێت عێراق بگاته رێككه‌وتن جگه له سه‌دریه‌كان”.
بڕیاره رۆژى چوارشەممە 28ى ئه‌یلول، له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق دەنگ لەسەر دەستلەکارکێشانەوەی محه‌مه‌د حەلبوسی، سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق له پۆسته‌كه‌ى بدرێت.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
6 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
11 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
6 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
11 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 hours لهمهوپێش


