دوو هۆکارە لە پشت دەستلەکارکێشانەوەی محەمەد حەلبوسییە

محەمەد حەلبوسی
SNN-عەلی حەمەسەعید
دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامدانی كۆبوونەوەی پەرلەمان لە ڕۆژی چوارشەممە و دەست لەكاركێشانەوەی سەرۆكی پەرلەمان، SNNنهێنی ئەو دەستلەكاركێشانەوەیەی سەرۆكی پەرلەمان ئاشكرا دەكات بەجۆرێك لە دانیشتنەكەی ڕۆژی چوارشەممە دەستلەكاركێشانەوەكەی (حەلبوسی) ڕەتدەكرێتەوە.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە پەرلەمانتارانی كورد لەبەغدا بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، دوای ڕێككەوتنی لایەنە سەرەكییەكانی ناوپەرلەمان لە (چوارچێوەی هەمانگی و یەكێتیی نشتیمانیی كوردستان و سونەكان و پارتی دیموكراتی كوردستان) و چەند كوتلەیەكی دیكە بۆ پێكهێنانی حكومەتێك بەناوی بەڕێوەبردنی دەوڵەت، سەرۆكی پەرلەمان پێشنیاری ئەوەی بۆ ئەو فراكسیۆنانە كردووە كە ڕۆژی چوارشەممە بڕیار لەسەر دەستپێكردنەوەی دانیشتنەكان دەدات و لە دانیشتنەشدا دووخاڵ دەخرێنە بەرنامەی كارەوە یەكێكیان دەستلەكار كێشانەوەی سەرۆكی پەرلەمان بێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئامانجی سەرەكی (محەمەد حەلبوسی) لەو دەستلەكار كێشانەوەیە بۆ دوومەبەستی سەرەكییە، یەكێكیان گەیاندنی پەیامێكە بۆ سەدر كە ئەویش ڕازی نییە بەم دۆخە، لەلایەكی دیكەشەوە مەبەستییەتی كە جارێكی دیكە متمانەی سەرجەم پەرلەمانتاران بەدەستبهێنێتەوە بەتایبەت ئەو 73 پەرلەمانتارەی كەلەجێگەی پەرلەمانتارانی سەدر سوێندی یاساییان خواردووە.
SNNئەوەشی زانیوەكە لە دانیشتنەكەی ڕۆژی چوارشەممە لەلایەن پەرلەمانتارانی فراكسیۆنە جیاوازەكانەوە دەستلەكاركێشانەوەی (محەمەد حەلبوسی) ڕەتدەكرێتەوە، بەوجۆرەش جارێكی دیكە حەلبوسی دەبێتەوە بە سەرۆكی پەرلەمان و متمانەی زۆرینەی پەرلەمانتاران بەدەستدەهێنێتەوە و یارییەكە لە بەرژەوەندی خۆی كۆتایی پێدێنێت.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
20 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
20 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
20 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
20 hours لهمهوپێش



