گۆڕینى فۆڕمى خۆراك بۆ ئهلیكترۆنى له ههرێم دهستپێدهكات

ئاردى بهشهخۆراكى مانگانه | فۆتۆ: Rudaw
SNN – عەلی حەمەسەعید
بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم رایدهگهیهنێت، هەنگاوەكانی بە ئەلیكترۆنیكردنی فۆرمی خۆراك لە پارێزگاكانی عێراق دەستیپێكردووە و لە هەرێمی كوردستانیش هەمان سیستم جێبهجێدهكرێت، دهشڵێت: ” سەرەتا لە پارێزگای دهۆك فۆڕمی خۆراك دەكرێتە ئەلیكترۆنی”.
نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم ئهمڕۆ دووشهممه 28ى ئهیلول، بە SNNی راگەیاند، “بەمەبەستی سڕینەوەی ناوی مردووان لە فۆڕمی خۆراك و دیاریكردنی ئەو كەسانەی كە مووچەی مانگانەیان لەسەروو ملیۆنێك و 500 هەزار دینارەوهیه، بۆ ئەوەی بەشەخۆراكیان پێنەدرێت، بە هاوكاری رێكخراوی جیهانی خۆراك و هەردوو وەزارەتی بازرگانی عێراق و هەرێمی كوردستان ئامادەسازیمان كردوە بۆ بە ئەلكترۆنیكردنی فۆرمی خۆراك”.
بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم لهبارهى جێبهجێكردنى بڕیارهكه ئهوهشى خستهڕوو، “لەسەرەتادا لە پارێزگاكانی عێراق ئەو پرۆژەیە جێبەجێدەكرێت و لەئێستاشدا وەك نمونە لە پارێزگای نەجەف بەئەلیكترۆنیكردنی فۆڕمی خۆراك دەستیپێكردووە، بڕیاریشە بەمزووانە لە هەرێمی كوردستان هەنگاوەكانی بە ئەلكترۆنیكردنی فۆرمی خۆراك دەستپێبكات، سەرەتاش وەك نموونە لە پارێزگای دهۆك جێبهجێكردنى دەستپێدەكات”.
بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی باس لهوهشدهكات، “بە جێبەجێكردنی ئەو سیستمە ناوی دووبارە، ئەوانەی كۆچی دواییان كردووە و ئەوانەشی چوونەتە دەرەوەی وڵاتە له سیستمهكهدا ناویان نامێنن، چونكە ئەوانە دەبێت خۆیان لە كاتی بەئەلیكترۆنیكردنی فۆڕمەكەدا ئامادەبن، هاوكات ئەو كەسانەشی كە مووچەی مانگانەیان لە ملیۆنێك و 500 هەزار دینار زیاترە، ناویان لە سیستمەكەدا نامێنێت و بەشە خۆراكی مانگانەیان پێنادرێت”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


