لە هەولێر ڕێگری لە سەرۆكی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ كرا سەردانی سزادراوان بكات لە چاكسازیی گەوران

SNN-عەلی حەمەسەعید
ئەمڕۆ لەكاتی سەردانی سەرۆكی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لەلایەن بەرپرسانی چاكسازی گەورانی هەولێرەوە ڕێگریی لێكراوە سەردانی سزادراوانی سێدارە بكات، پارێزەرێكیش ئاماژە بەوەدەكات ئەو ڕێگرییە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە بەرپرسانی چاكسازی هەولێر نایانەوێت دەنگی زیندانیان و ئەو ڕەوشە خراپەی لەناو چاكسازییەكە ڕوودەدات بەدنیای دەرەوە بگات.
بەشدار حەسەن، سەرۆكی تیمی پارێزەرانی دەستگیركراوانی بادینان بە SNNی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ بەمەستی سەردانیكردنی چاكسازیی گەورانی هەولێر، بەتایبەت ئەو چاكسازییانەی بە سزای لەسێدارەدان سزادراوان، ( مونا یاقوو) سەرۆكی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ كە پلەی وەزیری هەیە بۆ ئەوەی لە نزیكەوە گوێیان لێ بگرین، بەڵام لە چاكسازیی گەروان ڕێگرییان لێكرا و نەیانهێشت سەردانی چاكسازییەكان بكەن.
ئاماژەی بەوەشكرد، نەك تەنها ڕێگە بەسەرۆكی دەستەی مافی مرۆڤ نادرێت تەنانەت ڕێگە بەئێمەش نادرێت كە پارێزەرین سەردانی چاكسازی گەورانی هەولێر بكەین، تا ئێستاش هیچ بیانوویەكیان نییە كە ڕێگەمان پێنەدرێت سەردانی ئەو چاكسازییە بكەین، بەڵام هۆكارەكەی تەنها ئەوەیە كە بەرپرسانی ئەوچاكسازییە نایانەوێت ئەو ڕەوشە خراپەی لە چاكسازییەكەدا هەیە و هەروەها بۆ ئەوەی دەنگی زیندانیان و سزادراوان نەگاتە دەرەوە كە لەژێر سزاو ئەشكەنجەداندان ڕێگە نادرێت كەس سەردانی ئەو چاكسازییە بكات.
ئەو پارێزەرەی شاری هەولێر ئەوەشی خستەڕوو، پێشتر لە ڕۆژی ١٩ی ئەم مانگە دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ نووسراویان بۆ چاكسازیی گەوران ناردووە، ئاگەداریان كردوونەتەوە كە سەردانی چاكسازییەكان و حوكمدراوانی لە سێدارەدان دەكەن، هەروەها بەرێوەبەری چاكسازیی هەرێم و بەرێوەبەری یاساییان ئاگادار كردووەتەوە، بەڵام دواجار ڕێگرییان لێكرا و پێیان وتن كە ناتوانن بڕۆنە ژوورەوە، هۆكارەكەشی نازانین چییە.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


