
هه‌نووكه | فۆتۆ: SNN
SNN
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر تۆپخانه‌كانى وڵاتى ئێران بۆردومانكردنى ناوچه‌ى برادۆستیان ده‌ستپێكرده‌وه.
به‌پێى زانیارییه‌كانى SNN، “له كاتژمێر 11:00ى پێنشیوهڕۆى ئه‌مڕۆوه بۆردومانى تۆپخانه‌كانى وڵاتى ئێران له ناوچه‌ى برادۆست ده‌ستپێكردووه‌ته‌وه”.
ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى بۆردومانى فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى ئێران له ناوچه‌ى برادۆست له‌كاتێكدایه كه دوێنێ دوێنى چوارشه‌ممه 28ى ئه‌یلول، كۆمارى ئیسلامى ئێران له‌ڕێگه‌ى فڕۆكه‌ى بێ فڕۆكه‌وانى خۆكوژ و مووشه‌كى بالیستیه‌وه هێرشى كرده سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كى هه‌رێمى كوردستان كه بریتین له، کۆیە، پشدەر، برادۆست، زڕگوێز، پردێ و باره‌گاى حزبى زه‌حمه‌تكێشانى كوردستان و پارتى ژیانى ئازادى كوردستانى بۆردومانكرد.
به‌پێى زانیارییه‌كانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌هۆى بۆردومان و مووشه‌كبارانه‌كانه‌وه، “تاوه‌كو ئێستا 15 كه‌س شه‌هید بوون و 45ى تریش برینداربوون كه برینى به‌شێكیان سه‌خته و به‌شێكیشیان كه‌مئه‌ندام بوون و به‌شێكى جه‌سته‌یان له‌ده‌ستداوه”.
ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى به‌یانى ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌ى شه‌هید خالیك له كۆیه به تۆڕى میدیایی رووداوى رایگه‌یاند، “به‌یانى ئه‌مڕۆ دوو كه‌سى تر كه گیاینان له‌ده‌ستداوه گه‌یه‌نراوه‌ته نه‌خۆشخانه كه ته‌رمه‌كانیان له‌ژێر داروپه‌ردووى بینا رووخاوه‌كاندا ده‌رهێنراوه‌ته‌وه”.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
18 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
18 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
20 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
18 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
18 hours لهمهوپێش



