نوێترین زانیاری لەبارەی دەستپێكردنەوەی پێدانی قەرزی بچووك بەهاووڵاتیان

SNN-عەلی حەمەسەعید
ماوەی زیاد لە چوار ساڵە پێدانی قەرزی بچووك كە بڕەكەی 15 ملیۆن دینارە بەهاووڵاتیان و گەنجان ڕاگیراوە، ئەوەش بەهۆی ئەو قەیرانە دارایییەی كە بەرۆكی هەرێمی كوردستانی گرتبوو، بەڵام بەهۆی باش بوونی دۆخی دارایی هەرێم، وابڕیارە بەكۆمەڵێك مەرج و ڕێنمایی نوێوە پێدانی ئەو قەرزە دەستپێبكاتەوە و وەزارەتی كاروباریی كۆمەلایەتیش سەرپەرشتی پێدانی قەرزەكە دەكات.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، سەرجەم ئامادەكارییەكان بۆ دەستكردنەوەی بە پێدانی قەرزی بچووك بە هاووڵاتیان و گەنجان بەتایبەت ئەو گەنجانەی كە خاوەن بیرۆكە و پرۆژەی بچووكن، تەواوبووە و وەزارەتی كاروباری كۆمەلایەتیش لیژنیەكی تایبەتی پێكهێناوە بۆ دەركردنی مەرج و ڕێنماییەكانی تایبەت بە پێدانی ئەو قەرزە بە هاووڵاتیان.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە ئێستادا تەنها ڕەزامەندی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی دارایی ماوە بۆ ئەوەی بڕیار لەسەر دەستپێكردنەوەی ئەو قەرزە بدەن، هاوكات هەندێك لەكاتی دەستپێكردنەوەی قەرزی بچووك ڕێكاری نوێ دیكە دەگیرێتە بەر و مەرجەكانی پێدانی قەرزی بچووك وەك پێشتر نابێت و گۆڕانكاری بەسەردا دێت كە لە چەند رۆژی داهاتوو مەرج و ڕیكارە نوێیەكان ئاشكرا دەكەین.
هەر لە زانیارییەكانی SNNئەوەشی هاتووە، مەرجی سەرەكی بە پێدانی قەرزبە گەنجان و خاوەن پرۆژەكان ئەوەیە كە ئەوكەسەی داوای ئەو قەرزە دەكات بە بەڵگە بیسەلمێنێت كە خاوەن بیرۆكە و پرۆژەی تایبەت بەخۆیەتی و پێویستی بەو بڕە پارەیە دەبێت بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەكەی هاوكات بەلێننامەش پڕبكاتەوە كە لەوادەی دیاریكراودا قەرزە بگێرێتەوە كە دواتر وادەی گەرانەوەكەی دیاری دەكرێت بەگوێرەی جۆری پرۆژەكە.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
33 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
33 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


