ماوەی 10 رۆژە تۆپخانەکانی ئێران سنوورەکانی سیدەکان بۆردومان دەکەن

0
387
تۆپبارانكردنى یه‌كێك له‌ ناوچه‌كانى هه‌رێم

SNN

ماوەی 10 رۆژە کۆماری ئیسلامی ئێران بە بیانوی بوونی بنکەو بارەگاکانی حزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان سنووری سیدەکان بۆردومان دەکات، بەرێوەبەری ناحیەی سیدەکانیش رەتیدەکاتەوە کە هیچ بارەگایەکی ئەو حزبانە لەو سنوورانە هەبێت، دەشڵێت:” لە ماوەی 5 ساڵی رابردوودا 21 هاووڵاتی بەهۆی بۆردومانەکانی تورکیا و ئێرانەوە شەهید و بریندار بوون”.

ئیحسان چەلەبی، بەڕێوەبەری ناحیەی سیدەکان بە SNNی ڕاگەیاند ماوەی 10 رۆژە کۆماری ئیسلامی ئێران بە بیانووی بوونی بنکەو بارەگاکانی حزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان سنووری سیدەکان بۆردومان دەکات بەهۆیە شەش گوند لە سنوورەکە چۆڵکراون کە 30 خێزان لەو گوندانەدا دەژین، جگە لەوەش کە دەیان خێزانی دیکە لەو ناوچانەکە لەم وەرزەدا سەرقاڵی کاری کشتوکاڵین رەز و باخەکانیان جێهێشتووە و زەرەرمەند بوون.

وتیشی “بەهۆی بۆردومانەکانەوە کەرتی پەروەردە لە سنوورەکە پەکی کەوتووە بەجۆرێک هەردوو قوتابخانەی بنی ڕەشکین و بێواس کە 30 خوێندکاریان تێدایە داخراون.”

دەشڵێت: ” تۆپبارانی ئەمجارەی سنووری سیدەکان زیانی گیانی نەبووە تەنها زیانی ماددی هەبووە و زەرەر و زیانێکی زۆری بەهاووڵاتییان گەیاندووە”.

بەڕێوەبەری ناحیەی سیدەکان ئەوەشی خستە ڕوو، کە لە ماوەی پێنج ساڵی رابردوودا بەهۆی بۆردومانەکانی تورکیا و ئێرانەوە لە سنووری سیدەکان 21 کەس شەهید و برینداربوون.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this