“سه‌رۆك مام جه‌لال له هه‌موو قۆناغه‌كاندا سه‌رمه‌شقى ئێمه بوو”

مسته‌فا كازمى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق | فۆتۆ: نووسینگه‌ى راگه‌یاندنى سه‌رۆكوه‌زیران
SNN
سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، سه‌رۆك مام جه‌لال له هه‌موو قۆناغه‌كاندا سه‌رمه‌شقى ئێمه بوو، ده‌شڵێت: “پێویسته سیاسه‌تى حه‌كیمانه‌ى سه‌رۆك مام جه‌لال بكه‌ینه نه‌خشه رێگاى كاره‌كانمان”.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 3ى تشرینى یه‌كه‌م، مسته‌فا كازمى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق له‌میانى به‌شداریكردنى له مه‌راسیمى یادكردنه‌وه‌ى پێنج ساڵه‌ى كۆچی دوایی سه‌رۆك مام جه‌لال و راگه‌یاندنى دامه‌زراوه سه‌رۆك مام جه‌لال وتارێكى پێشكه‌شكرد و رایگه‌یاند، “ئێمه كه‌سێكى ئه‌زیز و گه‌وره‌مان له‌ده‌ستدا، ئه‌و بۆ ئێمه سه‌رمه‌شق بوو و كۆكه‌ره‌وه‌ى جیاوازییه‌كان بوو، له هه‌موو قۆناغه‌كاندا سه‌رمه‌شقى ئێمه بوو، ئه‌م رۆژه‌مان له‌بیر ناچێته‌وه”.
وتیشى: “پێویسته سیاسه‌تى حه‌كیمانه‌ى سه‌رۆك مام جه‌لال بكه‌ینه نه‌خشه رێگاى كاره‌كانمان و په‌یڕه‌وى بكه‌ینه‌وه”.
سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق هه‌وڵه‌كانى خۆى دووپاتكرده‌وه بۆ كۆكردنه‌وه‌ى لایه‌نه جیاوازه‌كانى عێراق و ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “سه‌رۆك مام جه‌لال هه‌میشه هه‌موومانى كۆده‌كرده‌وه، بۆیه پێویسته هه‌موومان له‌سه‌ر سیاسه‌تى ئه‌و جیاوازییه‌كان وه‌لاوه بنێین و له‌پێناو عێراق له‌سه‌ر مێزى گفتوگۆكان كۆببینه‌وه”.
سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق باسى له‌وه‌شكرد، “حكومه‌تى عێراق بارێكى قورسى له‌سه‌ره و دۆخى عێراقیش جێگیر نییه، به‌ڵام هێشتا هیواكان به‌رده‌وامن بۆ ئاسایی بوونه‌وه‌ى دۆخى عێراق”.
له‌باره‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا مسته‌فا كازمى وتى: “هه‌رێم و به‌غدا ئێستا په‌یوه‌ندییه‌كانیان له ئاستێكى باشدایه و له‌گه‌ڵ حكومه‌تى هه‌رێم كارده‌كه‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان”.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
4 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
4 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
6 hours لهمهوپێش



