
دوورینەوەی گەنمی جوتیارانی هەرێم
SNN-عەلی حەمەسەعید
وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لە حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات بەمەبەستی پاڵپشتیكردنی جوتیاران و هاوكاریكردنیان لە بواری كشتوكاڵ، بۆئەمساڵ بەبڕی حەوت هەزار تۆن بنەتۆوی گەنم بە نرخی پاڵپشتیكراو بەسەر جووتیاراندا دابەش دەكرێت لەم مانگەشەوە دەستدەكرێت بەو پرۆسەیە.
حسێن حەمەكەریم، وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێم بە SNNی ڕاگەیاند: لەچوارچێوەی هەولەكانمان بۆ خزمەتی جوتیاران و پاڵپشتی وهاوكاریكردنیان لە بواری كشتوكاڵ بەتایبەت لەبواری گەنم و دانەویڵە، بۆ ئەمساڵی وەرزی چاندنی گەنم وەزارەتی كشتوكاڵ بڕیارمانداوە كە بڕی حەوت هەزار تۆن بنەتۆوی گەنم بە نرخی پاڵپشتیكراو بەسەر جووتیاراندا دابەش بكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، مەبەست لە دابەشكردنی ئەوبنەتۆوە بەسەر جوتیاراندا بۆ كەمكردنەوەی بارگرانی داراییە لەسەر جوتیاران و هەروەها هاندانیان بۆ بواری كشتوكاڵ بەتایبەت لە چاندنی دانەویڵە و گەنم، بۆیە ئەو بنەتوەی بەسەر جوتیاراندا دابەشی دەكەین لەجۆرێكی باش دەبێت و بە نرخیكی پاڵپشتیكراویش دەدریتە جوتیارانی هەرێم.
وتەبێژەكەی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، شیوازی دابەشكردنی بنەتۆوەكە لەڕێگای بەریوەبەرایەتی گشتی كشتوكاڵی پارێزگا وئیدارە سەربەخۆكان دابەشدەكرێت ودەدرێتە جووتیاران، هاوكات ئەوبنە تۆوەی دابەشدەكرێت بەرهەمێكی خۆماڵییە و بەشێوەیەكی زانستییانە هەڵگیراوە و كوالیتی بەرزشی هەیە، هاوكات هەرتۆنێكگەنملەسەرحكومەت 850 هەزار دینار كەوتووە بەڵام بەنرخێكی هەرزانتردەدرێتەوە بە جوتیاران ولەم مانگەشەوە دەستدەكرێت بەدابەشكردنی.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
11 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
15 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
16 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
11 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
15 hours لهمهوپێش


