
پەرلەمانی-کوردستان
SNN
رۆژى چوارشه‌ممه 5ى تشرینى یه‌كه‌م، پرۆژه‌یاساى درێژكردنه‌وه‌ى ته‌مه‌نى په‌رله‌مانى كوردستان خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌مى بۆ ده‌كرێت.
به‌پێى زانیارییه‌كانى SNN كه له سه‌رچاوه‌یه‌ك له په‌رله‌مانى كوردستان دهستیكهوتوون، “سبه‌ى چوارشه‌ممه په‌رله‌مانى كوردستان خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌م بۆ پرۆژه‌یاسایی درێژكردنه‌وه‌ى ته‌مه‌نى خۆى ده‌كات، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ى فراكسیۆنه‌كانى (یه‌كێتى، پارتى، گۆڕان و پێكهاته‌كان) رێككه‌وتن له‌سه‌ر درێژكردنه‌وه‌ى ته‌مه‌نى”.
به‌گوێره‌ی نوسراوێكی په‌رله‌مان كه واژووی 73 په‌رله‌مانتارى پێوه‌یه له فراكسیۆنه‌كانى، “پارتى و یه‌كێتى و گۆڕان و پێكهاته‌كان پرۆژه‌یاسای درێژكردنه‌وه‌ى ته‌مه‌نى په‌رله‌مان ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان كراوه بۆ ئه‌وه‌ى بخرێته به‌رنامه‌ى كاره‌وه له‌ژێر ناونیشانى “به‌رده‌وامی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان- عێراق” بۆئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی ساڵێك ته‌مه‌نی په‌رله‌مان درێژبكرێته‌وه”.
هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌كانى SNN، “فراکسیۆنی پارتی، یەکێتی، گۆڕان و پێکهاتەکان لەسەرئەوە رێککەوتن تەمەنی پەرلەمانی کوردستان بۆ ماوەی یەک ساڵ درێژ بکەنەوە، سبەینێ خوێندنەوەی یەکەمی بۆ دەکرێت و لە خوێندنەوەی دووەمیشدا پرۆژەکە پەسەند دەکرێت و تەمەنی پەرلەمان درێژدەکرێتەوە”.
رۆژی 6ى تشرینى دووه‌م، تەمەنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان کۆتایی دێت و دەچێتە بۆشایی یاساییەوە.
More News
-
نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی یەک مانگی رابردووی خۆی
58 mins لهمهوپێش -
سوپای پاسداران: ژمارەیەک سەربازی ئەمریکیمان لە کوەیت کوشت
1 hour لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی یەک مانگی رابردووی خۆی
58 mins لهمهوپێش -
سوپای پاسداران: ژمارەیەک سەربازی ئەمریکیمان لە کوەیت کوشت
1 hour لهمهوپێش



