بافڵ جەلال تاڵەبانی لهگهڵ باڵیۆزی رووسیا لە عێراق كۆبووهوه

كۆبوونهوهى بافڵ جەلال تاڵەبانی لهگهڵ باڵیۆزی رووسیا لە عێراق كۆبووهوه | فۆتۆ: SNN
SNN
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە ھەولێر پێشوازیکرد لە ئێلبروس کوتراشیڤ، باڵیۆزی رووسیا لە عێراق.
لە دیدارێکدا کە دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، کارگێڕی مەکتەبی سیاسی ئامادەبوو، دوایین پێشهات و گۆڕانکارییە سیاسییەکان تاوتوێکران و تێپەڕاندنی ئەو دۆخە سیاسییە چەقبەستووەی عێراقى تێکەوتووە گفتوگۆی لەبارەوەکرا.
سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە دۆخی هەرێمی کوردستان کرد و وتی: “بەخۆشحاڵییەوە زەمینەیەکی لەبار بۆ گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن هاتووەتە ئاراوە و هیوادارم هەموومان بە گیانێکی نیشتمانی و بەرپرسیارانەوە لەپێناو گەل و قەوارەی هەرێم سازش لەسەر داواکارییەکانمان بکەین. بە گوتارێکی نیشتمانی و وەک یەک تیم بچینە بەغدا لەپێناو داکۆکیکردن و پاراستنی مافە دەستوورییەکانمان”.
لەبارەی ئەو دۆخە سیاسییە نەخوازراوەی عێراق و هەوڵەکان بۆ گەیشتن بە ئەنجامێکی دڵخۆشکەر، سەرۆک بافڵ وتی: “هەمووان هەڵوێستی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەزانن و لەسەرەتاوە بەئاشکرا وتوومانە گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن بنەمای چارەسەرکردنی کێشەکانە. هەموو هەوڵەکانیشمان لەپێناو کۆکردنەوە و نزیککردنەوەی دەنگە جیاوازەکاندایە لەپێناو سەقامگیریی وڵات و بونیادنانی داهاتوویەکی گەشتر”.



More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
20 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
20 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
20 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
20 hours لهمهوپێش



