پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی یەكێتی: هەوڵەكانمان بۆخەرجكردنی پارەی گەنمی جوتیاران ئامانجی پێكا

گەنمی جوتیاران
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی لیژنەی كشتوكاڵ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتی ئاماژە بەوەدەكات لەماوەی ڕابردوودا بەردەوام لەسەر هێڵ بووین بۆ ئەوەی پارەی گەنمی جوتیاران بۆ ساڵی 2014 تا 2016 خەرجبكرێت كە بڕەكەی 309 ملیار دینارە، بۆیە خۆشبەختانە دواجار هەوڵەكانمان سەریگرت و لەهەفتەی داهاتوو پارەكە خەرجدەكرێت.
غەریب ئەحمەد، ئەندامی لیژنەی كشتوكاڵ و پەرلەمانتاری فراكسیۆنییەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: لەماوەی ڕابردوودا بەردەوام لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان لەسەرهێڵ بووین بۆ ئەوەی پارەی گەنمی سێ ساڵی خەرجنەكراوی 2014 و 2015 و 2016 خەرجبكرێت، بەڵام وەزیری بازرگانی عێراق هەر جارە و بیانوێكی دەهینایەوە بۆ ئەوەی بڕی ئەوپارەیە خەرجنەكات كە وەك قەرزلای حكومەتی عێراقی مابوویەوە كە بڕەكەی 309 ملیاردینارە.
ئاماژەی بەوەشكرد، دوینێ لە میانەی سەردانەكەی ( مستەفا كازمی) سەرۆكوەزیرانی عێراق وبەشداری لە ساڵیادی كۆچی دوایی سەرۆك( مام جەلال) دەرفەتێكمان بۆهاتە پێش وجەختمان لەسەرۆكوەزیران كردەوە بۆ ئەوەی بڕیار لەسەر خەرجكردنی ئەو بڕە پارەیە بدات، بۆیە سەرۆكوەزیرانی عێراقیش لە وتاری ژیان ئاوایی سەرۆك مام جەلال و لە پەراوێزی قسەكانیدا ڕایگەیاند كە واژۆی كۆتایی لەسەر خەرجی ئەم پارەیە كراوەو ئەركە لەسەر وەزارەتی بازرگانی عێڕاق هەرچی زووە ئەم پارەیە ڕەوانەی هەرێم بكات.
ئەو ئەندامەی لیژنەی كشتوكاڵ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، لە هەفتەی داهاتوو هەوڵەكانمان دەبنە كردارو جوتیاران پارەكانیان وەردەگرنەوە، گەریش وەزارەتی بازرگانی پاەندنەبوو بەخەرجكردنی ئەوپارەیە ئەوا ئامادەین لەگەڵ جوتیارانی هەرێم بچینە وەزارەتی بازرگانی عێراق و دەست بەفشارەكانمان بكەین بۆ خێراخەرجكردنی ئەوبڕە پارەیە.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


