حکومەتی هەرێم بەڵێنەکانی بۆ دابەشکردنی نەوتی ماڵان نەبردووەتەسەر

دابەشکردنی نەوت
SNN-عەلی حەمەسەعید
هەرچەندە بەگوێرەی بەڵێنەكانی حكومەت و وەزارەتی سامانە سروشتییەكان بوایە دەبوو لەئێستادا دەستبكرایە بە دابەشكردنی نەوتی سپی بەسەرهاووڵاتیاندا، بەڵام تا ئەمڕۆ یەك لیتر نەوتی سپی بۆ پارێزگای سلێمانی دابیننەكراوە ئەوەی دەوترێت تەنها قسە و كرداری لەگەڵ نییە، پەرلەمانتارێكیش دەڵێت حكومەت وتوویەتی زستان نەوت دابەشدەكەین بەڵام نازاندرێت كەی دابەشدەكرێت.
بەگوێرەی بەدواداچوونەكانی SNN و قسەكردن لەگەڵ بەرپرسانی بەڕێوەبەرایەتی نەوت وكانزاكانی سلێمانی و ئەندامانی لیژنەی وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی جەخت لەوەدەكەنەوە، كە تا ئەمڕۆ یەك لیتر نەوت بۆ كۆگانی سلێمانی دابیننەكراوە لەلایەن وەزارەتی سامانە سروشتییەكانەوە وئەوەی باسدەكرێت هەرقسەیەو هیچ هەنگاوێكی كردەیی بۆ دابەشكردنی نەوت نەنراوە.
ئاماژە بەوەشكراوە، ئەندامانی لیژنەی وزە لەئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی قسەیانكردووە لەبارەی وادەی دابەشكردنی نەوتی سپی ماڵان و ئەو بەڵێنانەی كە وەزارەتی سامانەسروشتییەكان داویەتی بەدابەشردنی نەوت، بەڵام لەوەڵامدا ئەوانیش هیچ زانیارییەكیان نەبوو لە شێوازو میكانیزمی دابەشكردنی نەوت و هەروەها بڕی ئەو نەوتەی بۆ پارێزگاكان دابیندەكرێت.
لەسەر هەمان پرس پێشتریش عومەر گوڵپی ئەندامی پەرلەمانی كوردستان ئەوەی بەSNNڕاگەیاندبوو: حكومەت و وەزارەتی سامانە سروشتییەكان بەرنامەیان هەیە بۆ زستانی ئەمساڵ نەوتی سپی بەسەر ماڵاندا دابەش بكات، بەڵام ئەو پرسیارەی وەزارەتی سامانە سروشتیەكان وەڵامی نەداوەتەوەو خۆی لێ پاراستووە ئەوەیە كەی دەستپێدەكەن و ئەو پارەیە چەندە كە بۆ هەر بەرمیلێك نەوت دەستنیشانی ئەكەن، هاوكات ساڵی ڕابردووش وەزیری سامانە سروشتیەكان بەڵێنیدا هەر ماڵێك بەرمیلێك نەوتی پێبدرێت، بەڵام دواجار دەركەوت كەمتر لە %30 هاووڵاتیان نەوتیان وەرگرتووە.
بەدواداچوونەكانی SNN لە كاتێكدایە كە لە ئێستادا نرخی بەرمیلێك نەوتی سپی ماڵان نزیك بووەتەوە لە 300 هەزار دینار.
More News
-
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
52 seconds لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
19 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
20 hours لهمهوپێش -
20 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
52 seconds لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
19 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
20 hours لهمهوپێش



