وەزیری شارەوانی: لە کابینەی نۆیەمدا زیاتر لە نۆ ملیۆن مەتر دووجا شەقاممان قیرکردوە

ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار
SNN-
وەزیری شارەوانی و گەشتوزار رایگەیاند، وەزارەتەکەی لە کابینەی نۆیەمدا زیاتر لە نۆ ملیۆن مەتر دووجا شەقامی قیر كردووە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٦ی تشرینی یەکەم، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، لە ماوەی كابینەی نۆیەمدا لە سێكتەری شارەوانیدا بایەخێكی زۆری بە بابەتی قیركردن و كۆنكرێتكردنی شەقام و كۆڵانەكان داوە.
وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار ئاماژەی بەوەشکردووە، بە كۆی هەردوو جۆری ستابلایزەر و بایندەر، زیاتر لە نۆ ملیۆن مەتر دووجا لە سەرتاسەری كوردستان قیر كراوە كە ڕێژە زۆرەكەی بۆ ئەو دەڤەر و شوێنانە بوون كە تا ئێستە خزمەتگوزاریی شەقام و كۆنكرێتیان پێ نەگەیشتبوو.
ساسان عەونی دەشڵێت:” لەم کابینەیەدا جگە لە قیركردن، زیاتر لە ملیۆنێك و600 هەزار مەتر دووجا كۆنكرێت و زیاتر لە چوار ملیۆن و 300 هەزار تێكەڵەڕێژ كراوە”.
More News
-
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
3 mins لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
3 mins لهمهوپێش



