ئەو ماوەیەی لێخۆشبوونی گومرگی بۆ 14 مادەی خۆراكی كرابوو داهاتی گومرگ لە %10 كەمیكردووە

مەرزی باشماخ
SNN-عەلی حەمەسەعید
بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێم ئاماژە بەوەدەكات لەپێناو بەرژەوەندی هاووڵاتیان زیاد لە سێ مانگ لێخۆشبوونی گومرگیمان بۆ 14 مادەی خۆراكی سەرەكی هەڵگرتبوو، لەو ماوەیەشدا داهاتی گومرگ بەڕێژەی لە %10 كەمیكردبوو، هاوكات بازرگانەكانیش كۆگاكانیان پڕكردووە لەو خۆراكەسەركییانە، بەڵام لە دوێنێوە كاركردن بە لێخۆشبوونی گومرگی كۆتایی هاتووە و لە ئێستاشدا داهاتی مانگانەی گومرگلە نێوان 120 بۆ 150ملیار دیناردایە.
ساماڵ عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی هەرێم بە SNNی ڕاگەیاند: لە پێناو ڕێگریكردن لەزیاتر بەرزبوونەوەی نرخی خۆراك و كاڵا سەرەكییەكانی هاووڵاتیان بۆماوەی زیاد لە بەرواری 22/6/2022 بەبڕیاری ئەنجومەنی وەزیران بڕیاردرا بە هەڵگرتنی لێخۆشبوونی گومرگ لەسەر هاوردەكردنی 14 مادەی خۆراكی، ئەو بڕیارەش كاریگەرییەكی زۆرباشی هەبوو لەوەی نەیهێشت نرخی خۆراك لە بازاڕەكان زیاتر بەرزببێتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەو ماوەیەی كە لێخۆشبوونی گومرگی بۆ ئەو 14 ماددەیە كرابوو بازرگانانی هەرێم توانیان بڕێكی زۆر لەو مادە خۆراكییانە بهێننە هەرێم و كۆگاكان پڕبكەن كە لەئێستادا هیچ گرفتێكی كەمی خۆراك لە كۆگاندابوونی نییە، هاوكات لەوماوەیەی لێخۆشبوونی گومرگی بۆ ئەو 14 ماددە خۆراكییە كرابوو بڕی داهاتی گومرگ بە تیكڕا لە %10 كەمیكردبوو.
بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، لەدوێنێوە كۆتایی هاتووە بەكاركردن لە لێخۆشبوونی گومرگی لەو 14 ماددەیە، لە ئێستادا جوڵەی بازرگانی لە دەروازە سنوورییەكان گۆڕانكاری باشتری بەسەردا هاتووە و داهاتی گومرگیش تاڕادەیەك بەرزبووەتەوە، بە جۆرێك لە ئێستادا داهاتی مانگانەی گومرگ لە نێوان 120 تا 150 ملیار دیناردایە.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
11 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
16 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
16 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
11 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
16 hours لهمهوپێش


