په‌رله‌مانی ئه‌وروپا داواده‌كات سزا به‌سه‌ر ئێران‌دا بسەپێنرێت

SNN
په‌رله‌مانی ئه‌وروپا به په‌سه‌ندكردنی بڕیارنامه‌یه‌ك وێڕای شه‌رمه‌زاركردنی كوژرانی ژینا ئه‌مینی کە لەدوای دەستبەسەرکرانی لەلایەن پۆلیسی ئاکاریی لە تاران ژیانی لەدەستدا، داوای له یه‌كێتی ئه‌وروپا كرد سزا به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌دا بسه‌پێنێت كه ده‌ستیان له كوشتنی خۆپیشانده‌ران له ئێران هه‌بووه.
له‌و بڕیارنامه‌یه‌كدا په‌رله‌مانتارانی ئه‌وروپا هه‌روه‌ها داوایان كردووه، “لێكۆڵینه‌وه‌ی بێلایه‌نانه، كارگه‌ری و له‌وه‌ش گرنگتر سه‌ربه‌خۆ له باره‌ی مامه‌ڵه‌ی نشیاو و كوشتنی دڵته‌زێنی” ژینا (مه‌هسا) ئه‌مینی ئه‌نجامبدرێت.
ئه‌و نوێنه‌رانه هه‌روه‌ها پاڵپشتی خۆیان بۆ خۆپیشاندانی ئاشتیانه له ئێران و پشتیوانی خۆیان بۆ ئه‌و ژنه گه‌نجانه رابه‌رایه‌تی ناڕه‌زایه‌تیه‌كان ده‌كه‌ن و تیایدا به‌شدارن، ده‌ربڕیوه.
له‌و بڕیارنامه‌دا سه‌ركوتی خۆپیشانده‌ران و “به‌كارهێنانی به‌رده‌وامی توندوتیژی و زه‌بروزه‌نگ له به‌رامبه‌ر خه‌ڵكدا كه بووه‌ته هۆی كوژران و برینداربوونی ژماره‌یه‌كی زۆر” ئیدانه كراوه.
نوێنه‌رانی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا داوایان له به‌رپرسانی ئێرانی كردووه كه ده‌ستبه‌جێ و به بێ مه‌رج سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌نیا به هۆی به‌كارهێنانی مافی ئازادی راده‌ربڕین و گردبوونه‌وه‌ی ئاشتیانه ده‌ستگیركراون، ئازاد بكرێن.
بڕیارنامه‌كه داواشی له یه‌كێتی ئه‌وروپا كردووه كه سه‌رجه‌م به‌رپرسانی ئێرانی كه له كوژرانی ژینا ئه‌مینیه‌وه تێوه‌گلاون و هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی له توندوتیژی دژی خۆپیشانده‌ران به‌شداربوون، سزا بدات.
له‌و بڕیارنامه‌دا هاتووه، كه ئه‌م كاره له‌سه‌ر بنه‌مای “سیستمی سزاكانی مافه‌كانی مرۆڤی یه‌كێتی ئه‌وروپا” جێبه‌جێ بكرێت، كه رێكاری ئه‌و دامه‌زراوه‌یه بۆ سزا و گه‌مارۆی له‌و چه‌شنه و كه‌سه‌كانیش ده‌گرێته‌وه.
نوێنه‌رانی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا هه‌روه‌ها داوایان له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و به دیاریكراوی ئه‌نجومه‌نی مافه‌كانی مرۆڤ كردووه، كه لێكۆڵینه‌وه له باره‌ی رووداوه‌كانی ئێران ئه‌نجام بده‌ن.
هه‌ر له بڕیارنامه‌كه‌دا داوا له‌سه‌رجه‌م ئه‌و وڵاته ئه‌وروپییانه‌ی له ئێران نوێنه‌رایه‌تیان هه‌یه كراوه، كه هه‌نگاوه‌كانیان بۆ پاراستنی به‌رگریكارانی مافه‌كانی مرۆڤ، به تایبه‌تی ژنان و هاوڵاتیانی هه‌ڵگری دوو ره‌گه‌زنامه چڕبكه‌نه‌وه و به هه‌ماهه‌نگی له‌و بواره‌دا كار بكه‌ن.
گه‌رچی ئه‌و بڕیارنامه‌یه بۆ ناوه‌نده جێبه‌جێكاره‌كانی یه‌كێتی ئه‌وروپا پابه‌ندهێن نییه، به‌ڵام پرسی سزادانی ئێران له لایه‌ن یه‌كێتی ئه‌وروپاوه له‌سه‌ر مێزی ئه‌نجومه‌نی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپایه.
جۆزێپ بورێڵ به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا رۆژی پێنج شه‌ممه رایگه‌یاند، كه له كۆبونه‌وه‌ی داهاتوویاندا به به‌شداری سه‌رجه‌م وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌ندام پرسی سزاكانی ئێران تاوتوێ ده‌كه‌ن.
كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وروپا رۆژی 17ی تشرینی یه‌كه‌م به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
پێشتریش ئه‌مریكا و كه‌نه‌دا به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی، له‌وانه فه‌رمانده‌كانی سوپای پاسداران و دامه‌زراوه‌كانی وه‌ك پۆلیسی ئاكارییان به هۆی رووداوه‌كانی سێ هه‌فته‌ی رابردوو خستبووه لیستی سزاكانه‌وه.
له ساڵی 2013ه‌وه تائێستا هیچ ناوێكی نوێ له لیستی به‌رپرسانی ئێرانی كه سه‌ردانیان بۆ ئه‌وروپا قه‌ده‌غه‌كراوه، زیاد نه‌كراوه.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
10 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
15 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
10 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
15 hours لهمهوپێش


