وردەكاری ئەنجامدانی هەشتەم فستیڤاڵی هەنار لە هەڵەبجە راگەیەندرا

0
1555

SNN-عەلی حەمە سەعید

ئەمساڵیش بۆجاری هەشتەم فستیڤاڵی هەنار بۆ بەرهەمە خۆماڵییەكان لەشاری هەڵەبجە بەڕێوەدەچێت، ئەوەش بەهاوكاری لە نێوان تۆڕی رێكخراوەكانی هەڵەبجە و وەزارەتی كشتوكاڵ دەبێت، سەرۆكی تۆڕی رێكخراوەكانی هەڵەبجەش وردەكاری ئەنجامدانی هەشتەم فستیڤاڵی هەنار لە SNN ەوە ئاشكرا دەكات.

ئەرسەلان عابید، سەرۆكی تۆڕی ڕێكخراوەكانی هەڵەبجەبە SNNی ڕاگەیاند: بۆ ئەمساڵیش خۆمان یەكلای كردووەتەوە كە هەشتم فستیڤاڵی هەنار لە شاری هەڵەبجە ئەنجامبدەین، بۆ ئەومەبەستەش سەرەتایمانگی داهاتوومان دیاریكردووە بۆ ئەنجامدانی فستیڤاڵەكە ومەبەستیشمان تا ئەوكاتەبەرهەمی هەنار بەتەواوی پێبگات و بارانێكیش لە هەناری ئەمساڵ بدات و كەشوهەوار زیاتر فێنك ببێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەمساڵ هەوڵێكمان خستووەتەگەڕ بۆ ئەوەی هیچ تێچوویەكی دارایی نەكەوێتەسەرشانی جوتیاران و خاوەنپیشەكان، بەڵكوو دەمانەوێت بەهەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی كشتوكاڵ و وەزارەتی دارایی تێچووی بەڕێوە چوونی ڤیستیڤاڵەكە لەئەستۆبگرن و هیچ بارگرانییەك لەسەر ئەو جوتیارانە دروستنەبێت كە بەشداری فستیڤاڵەكە دەكەن كە ساڵی ڕابردوو لەلایەن كۆمپانیایەكی كەرتی تایبەتەوە سەرپەرشتی كراو هەر بەشداربوویەكیش بڕی 50 هەزاردیناری لێوەرگیرا.

سەرۆكی تۆڕی ڕێكخراوەكانی هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو، ڕاستە ئەمساڵ بەگشتی بەرهەمی ناوخۆیی كەمیكردووە بەتایبەت هەنار، بەڵام ئەمە ناكاتە ئەوەی ئێمە ئەمساڵ فستیڤاڵەكە ئەنجام نەدەین، بەڵكوو بەو بڕەكەمە هەنارەی كە ئەمساڵ هەیە لەگەڵ چەندین بەرهەمی دیكەی ناوخۆیی ڤیستیڤاڵەكە بەڕێوە دەبەین ولە داهاتووشدا وردەكاری زیاتر لەسەر ڤیستیڤاڵەكە دەخەینە ڕوو.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this