زیلینسكى پێویستى به چاره‌سه‌ریی ده‌روونى هه‌یه و ئاگایی له‌ده‌ستداوه

دیمیترى مێدڤیدێڤ، سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى فیدراسیۆنی رووسیا | فۆتۆ: AP
SNN
سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى رووسیا رایده‌گه‌یه‌نێت، سه‌رۆكى ئۆكرانیا به داواكارییه‌كه‌ى بۆ هێرشكردنه سه‌ر رووسیا سه‌لماندى كه نه‌خۆشى ده‌روونى هه‌یه، ده‌شڵێت: “زیلینسكى سه‌رچاوه‌ى كێشه و قه‌یرانه”.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 7ى تشرینى یه‌كه‌م، دیمیترى مێدڤیدێڤ، سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى فیدراسیۆنی رووسیا به میدیاكانى وڵاته‌كه‌ى راگه‌یاند، “سه‌رۆكى ئۆكرانیا به‌و داواكارییه‌ى كه له ناتۆى كرد بۆ هێرشكردنه سه‌ر خاكى رووسیا سه‌لماندى كه كه‌سێكى ده‌روون نه‌خۆشه و پێویستى به چاره‌سه‌ریی ده‌روونى هه‌یه. له راستیدا ڤڵۆدۆمیر زیلینسى خۆى سه‌رچاوه‌ى قه‌یرانه و كێشه‌یه”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا دیمیترى مێدڤیدێڤ جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكرده‌وه كه، “سه‌رۆكى رووسیا ئاگایی له‌ده‌ستداوه، ده‌نا بیرۆكه‌ى هێرشكردنه سه‌ر رووسیا بیرۆكه‌ى كه‌سێكى ژیر نییه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، “داوا له پزیشكانى ده‌روونى ده‌كه‌م به زووترین كات نه‌شته‌رگه‌ریی بۆ سه‌رۆكى ئۆكرانیا ئه‌نجام بده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى له‌وه زیاتر كێشه بۆ ئۆكرانیا دروست نه‌كات و نه‌ته‌وه‌كه‌ى نه‌خاته مه‌ترسیه‌وه”.
هه‌فته‌ى رابردوو ڤلۆدۆمیر زیلینسكى، سه‌رۆكى ئۆكرانیا له په‌یامێكدا داواى له ناتۆ و وڵاتانى یه‌كێتى ئه‌وروپا كرد، “هێرش بكه‌نه سه‌ر خاكى رووسیا بۆ ئه‌وه‌ى رێگه‌بگرن له هێرشه‌كانى رووسیا بۆ سه‌ر جیهان، چونكه ئه‌و وڵاته به‌نیازه جه‌نگ دژى جیهان رابگه‌یه‌نێت”.
More News
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
4 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
4 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
6 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
4 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
4 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
6 hours لهمهوپێش



