وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ 30 هەزار و 740 خوێندكار ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌ به‌ر خوێندن

0
596
خوێندكار له‌كاتى تاقیكردنه‌وه‌دا | فۆتۆ: SNN

SNN
بەڕێوەبەری پلاندانانی پەروەردەیی لە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، پڕۆژەیەکمان هەیە بە ناوی “گەڕانەوە بۆ فێربوون” و ئامانجمانە ئەو قوتابییانەی کە نەچوونەتە بەر خوێندن، یاخود بە هەر هۆکارێک لە خوێندن دابڕاون بگه‌ڕێنینه‌وه‌ به‌ر خوێندن، ده‌شڵێت: “دەمانەوێت 30 هەزار و 740 قوتابی بگەڕێنینەوە بۆ بەر خوێندن”.

بەشدار سەرباز، بەڕێوەبەری پلاندانانی پەروەردەیی لە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان له‌ نوێترین لێدوانى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، “پڕۆژەیەکمان هەیە بەناوی گەڕانەوە بۆ فێربوون کە 2018 و 2019 دەستیپێکرد و تا ئێستاش بەردەوامە و سەرەتا لە هەولێر لە قوشتەپە و دارەتوو و بنەسڵاوە و خەبات وەکوو ئه‌زموونى دەستمانپێکرد و نزیکەی زیاتر لە هەزار کەسمان بۆ خوێندن گەڕاندەوە و ئەمساڵیش بەردەوامین و ئامانجمانە 30 هەزار و 740 قوتابی بگەڕێنینەوە بۆ خوێندن بە هەماهەنگی لەگەڵ رێکخراوە جیهانییەکان، چونکە پێویستمان بە لایەنی دارایی هەیە کە رێکخراوەکان دابینیدەکەن”.

له‌باره‌ى ورده‌كارى پرۆسه‌كه‌ و چۆنیه‌تى به‌ڕێوه‌بردنى پلانه‌كه‌یان بەڕێوەبەری پلاندانانی پەروەردەیی لە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات، “چەندین تیم بۆ بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی هەولێر و دهۆک و سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان دروستکراون کە زیاتر لە 300 کەس دەبن و تیمی گەڕۆکن دەچنە ئەو ماڵانەی کە منداڵەکانیان لە خوێندن دابڕاون، یاخود هەر نەچوون بۆ خوێندن بۆ ئەوەی قەناعەتیان پێبکەین و بگەڕێنەوە بۆ خوێندن”.

وتیشى: “سیستەمێکیشمان هەیە بە ناوی (e_parwarda)تاوەکوو 1ى تشرینى یه‌كه‌م، کراوە دەبێت و دەتواندرێت قوتابی داخیل بکرێت و دواتر ناتوانن داخیل بکرێن و سیستەمێکیشمان هەیە ئەویش بە ناوی www.backtolearning.com لەوێ دیار دەبێت کە چەند قوتابی گەڕاونەتەوە و لە کوێ ولە چ شارێک و تەواوی زانیارییەکانی تێدایە”.

بەشدار سەرباز له‌باره‌ى جۆره‌كانى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى قوتابیان ئه‌وه‌شى روونكرده‌وه‌، “دوو جۆر گەڕانەوەی قوتابیان هەیە، جۆرێکی ئێمە دەچینە ماڵیان و جۆرێکیشی لە ڕێگەی سیستەمی پەروەردەوە دەگەڕێنەوە و ئەوانەی ناگەڕێنەوە، ئەوانیش داخیلی سیستەمی خۆمان دەکەین، پرۆسەکەش ساڵانە بەردەوام دەبێت، بۆیە پرۆسەکە زۆر سەرکەوتووە و بەغداش هاتووەتە سەر خەت، ئەوانیش هەمان سیستەم بەکار دێنن”.

 

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this