
A Turkish-made Bayraktar TB2 drone is seen shortly after its landing at an airport in Gecitkala, known as Lefkoniko in Greek, in Cyprus, Monday, Dec. 16, 2019. Turkey has dispatched the surveillance and reconnaissance drone to the breakaway north of ethnically divided island nation of Cyprus amid tensions over offshore oil and gas exploration. It's unclear what the drones will be specifically tasked to do.Turkey doesn't recognize Cyprus as a state and asserts that 44% of the island nation's exclusive economic zone are its own. (DHA via AP)
SNN
بەرپرسی بەشی مافی مرۆڤ لە تیمی کوردستانی-عێراق سی پی تی رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌هۆى بۆردومانه‌كانى ئێران و توركیاوه ژیانى 11 هه‌زار ئاواره له مه‌ترسیدایه، ده‌شڵێت: “ئه‌و درۆنه‌ى توركیا مووشه‌كبارانى هه‌رێمى پێده‌كات ئینته‌نێته‌كه‌ى ئه‌ڵمانیا دابینیده‌كات و باروته‌كه‌شى كه‌نه‌دا دروستیده‌كات”.
کامەران عوسمان، بەرپرسی بەشی مافی مرۆڤ لە تیمی کوردستانی-عێراق رێكخراوى سی پی تی كه سه‌رقاڵى داتا كردنى زیانى بۆردومانه‌كانى كۆمارى ئیسلامى ئێران و توركیان له هه‌رێم له نوێترین چاوپێكه‌وتنى رۆژنامه‌وانیدا له‌گه‌ڵ دەنگی ئەمەریکا ده‌ڵێت: “ئێمه له ساڵی 2007 وه له هه‌رێمی كوردستان بۆردومانه‌كانی توركیا و ئێران بۆ سه‌ر خاكی هه‌رێمی كوردستان داتا ده‌كه‌ین و به به‌ڵگه‌نامه ده‌كه‌ین و ڕاپۆرتی له‌سه‌رده‌كه‌ین، له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و له‌سه‌ر ئاستی لۆكاڵیش له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و عێراق داكۆكی له قوربانیانی بۆردومانه‌كان ده‌كه‌ین”.
له‌باره‌ى ئاماره‌كانى به‌رده‌ستیان له‌سه‌ر بۆردومانه‌كان كامه‌ران عوسمان ئه‌وه‌ش روونده‌كاته‌وه، “ئه‌و ئامارانه‌ی كه له‌به‌رده‌ستی ئێمه‌دان ئێمه له‌مانگی 8 ی 2015 وه هه‌تا ئێستا ئێمه هه‌موو داتاكانمان لایه هه‌م سه‌باره‌ت به بۆردومانه‌كانی توركیا هه‌م تۆپارانه‌كان و هه‌م بۆردومانه ئاسمانیه‌كان هه‌م هێرشه‌كان له‌ناو باره‌گا و بنكه سه‌ربازییه‌كانی توركیاوه ئه‌نجامدراون هه‌تا ئه‌مڕۆ 138 هاوڵاتی مه‌ده‌نی شه‌هید بووه، وه 204 هاوڵاتی مه‌ده‌نی به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه برینداربووه ئه‌مه به‌مانای ئه‌وه دێت ته‌نها ئه‌وه‌یه كه ئێمه داتامان كردووه له هه‌ندێک شوێن هه‌یه كه نه‌توانراوه ده‌ستمان پێی بگات و داتا بكرێت هه‌م حكومه‌تی هه‌رێم و هه‌م حكومه‌تی عێراقیش هاوكار نه‌بووه له‌و بابه‌ته‌دا”.
ئەو بەرپرسەی سی پی تی ئاماژەی بە زیانەکانی کەرتی پەروەردە لە بۆردومانەکانی ئێران کردووه و ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، “قوتابخانه‌یه‌ک زیانی به‌ركه‌وتووه و 5 قوتابخانه داخراون له سنووری ناوچه‌ی كۆیه‌دا له‌هه‌مانكاتدا دوو باخچه‌ی ساوایانیش داخراوه هه‌تا ئێستا به‌هۆی مه‌ترسی دوباره‌بوونه‌وه‌ی بۆردومانه‌كان داخراون و نه‌كراونه‌ته‌وه 425 قوتابی بێبه‌شبووه له خوێندن، هیچ پلانێک رانه‌گه‌یه‌نراوه له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌م قوتابیانه بۆ خوێندن له‌هه‌مانكاتدا 69 مناڵ له باخچه‌ی ساوایان بێبه‌شبوون له خوێندن له‌ناو ئه‌م ئامارانه‌دا 22 مناڵ ئاواره‌ی كه‌مپه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتن 220 قوتابیش هه‌ر ئاواره‌ن و خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتن”.
کامەران عوسمان له‌باره‌ى هه‌وڵه‌كان بۆ رێگریكردن له دووباره بوونه‌وه‌ى بۆردومانه‌كان باس له‌وه‌شده‌كات،”ئێمه وه‌ک تیمی كوردستانی عێراقی (سی پی تی) به به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و له‌گه‌ڵ و له‌گه‌ڵ كونسوڵخانه‌كان و باڵوێزخانه‌كان و ئه‌كته‌ره سیاسیه‌كان له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیدا له‌په‌یوه‌ندیدان له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته قسه و گفتوگۆمان هه‌یه به‌داخه‌وه توركیا هێزێكی سه‌ره‌كی ناتۆیه ئه‌و وڵاتانه به به‌یاننامه ئیدانه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئێمه وه‌ک تیمی كوردستانی عێراقی (سی پی تی) له لێكۆڵینه‌وه‌كانی خۆماندا بۆمان ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌و وڵاتانه تاوانباری یاخود تۆمه‌تباری ناڕاسته‌وخۆی هه‌موو ئه‌و هێرشانه‌ن كه له هه‌رێمی كوردستاندا رووده‌دات به نموونه درۆنی Bayraktar TB2 ی توركی كه له 2015 دا دروستكردنه‌كه‌ی ده‌ستیپێكرد هیچ شتێک نییه به‌بێ هاوكاری حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا، چونكه فایبه‌رئۆپتیكی ئه‌و درۆنه ئه‌ڵمانیا دابینی ده‌كات، ئه‌و بارووته‌ی كه له بۆمبه‌كاندایه له درۆنه‌كاندا كه‌نه‌دا دابینی ده‌كات به‌ریتانیا رێككه‌وتنامه‌ی سه‌ربازی هه‌یه له‌گه‌ڵ توركیادا ته‌نها ئیتاڵیا 57 له‌ماوه‌ی ساڵی 2020 دا هه‌لیكۆپته‌ری شه‌ڕكه‌ری داوه به توركیا و به‌و هه‌لیكۆپته‌رانه هێرش ده‌كاته سه‌ر هه‌رێمی كوردستان بۆیه ئه‌و وڵاتانه به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شیان هه‌یه له‌گه‌ڵ توركیا ئه‌وه‌ی هه‌یه شته‌كان ته‌نها له چوارچێوه‌ی به‌یاننامه‌دا ماوه‌ته‌وه و هیچ هه‌نگاوێكی جددی بۆ نه‌نراوه، به‌ڵام ئێمه وه‌ک تیمی كوردستانی عێراقی (سی پی تی) له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان له په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامداین بۆئه‌وه‌ی بتوانین فشاربخه‌ینه‌سه‌ر ئه‌و حكومه‌تانه و هه‌موو ئه‌و هاوكارییه سه‌ربازیانه ڕابگرن بۆ توركیا، سه‌باره‌ت به ئێران ئه‌وه‌ی كه ئێمه بینیومانه هیچ هه‌نگاوێک نه‌هاتونه‌ته پێشه‌وه ته‌نها له‌چوارچێوه‌ی به‌یاننامه‌یه‌دایه هیچ هه‌نگاوێكی جددی بۆ ئه‌و بابه‌ته نه‌نراوه. ”
بەرپرسی بەشی مافی مرۆڤ لە تیمی کوردستانی-عێراق سی پی تی باسی لە مەترسی لەسەر پەنابەرانی تورکیا و ئێران کرد لە دوو کەمپی ناو هەرێمی کوردستان-عێراق لەو رووەوە وتى: “دوو كه‌مپ هه‌یه له هه‌رێمی كوردستاندا كه به به‌رده‌وامی هه‌ڕه‌شه‌ی له‌سه‌ره یه‌كێكیان كه‌مپی ئاواره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاته له كۆیه، دووه‌میان كه‌مپی ئاواره‌كانی باكوره له كه‌مپی مه‌خموور هه‌ردوو كه‌مپه‌كه به‌فه‌رمی له‌لایه‌ن UN وه ناسێنراون له كۆیه، به‌نموونه له ئێستادا ژیانی 700 خێزان له كه‌مپی ئاواره‌كانی ڕۆژهه‌ڵات له مه‌ترسیدایه و ئه‌و خه‌ڵكانه هه‌مووی ئاواره بوون له كه‌مپی ئاواره‌كانی مه‌خموور به‌داخه‌وه هیچ داتایه‌كی فه‌رمی له‌به‌رده‌ستدا نییه هه‌تا ئێستا، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێمه لامانه 11 هه‌زار هاووڵاتی مه‌ده‌نی ده‌توانرێت بخه‌مڵێنرێت كه ژیانیان له‌مه‌ترسیدایه ڕۆژانه بۆردومان ده‌كرێت به به‌رده‌وامی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی Akinci /Bayraktar TB2 به‌سه‌ر ئه‌و شوێنانه‌دا ده‌سوڕێته‌وه بۆیه ده‌توانین بڵێین، 11 هه‌زار ئاواره له كه‌مپی ئاواره‌كانی مه‌خموور و 700 خێزان له‌كه‌مپی ئاواره‌كانی ڕۆژهه‌ڵات له كۆیه‌دا به به‌رده‌وامی ژیانیانان له مه‌ترسیدایه”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
6 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
10 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
11 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
6 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
10 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
11 hours لهمهوپێش


