ئه‌نجامى راپۆرتى پزیشكى دادى جه‌سته‌ى ژینا ئه‌مینى بڵاوكرایه‌وه

ژینا
SNN
پزیشكى دادى ئێران ئه‌نجامى راپۆرتى شيكاريى جه‌سته‌ى ژینا ئه‌مینى كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، ژینا به‌هۆى كاریگه‌ریی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌وه مردووه كه له ته‌مه‌نى 8 ساڵیدا بۆى ئه‌نجامدراوه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 7ى تشرینى یه‌كه‌م، پزیشكى دادى ئێران ئه‌نجامى ئه‌و راپۆرته‌ى بڵاوكرده‌وه كه نووسیویانه له‌سه‌ر شیكارى جه‌سته‌ى ژینا ئه‌منى و رایگه‌یاند، “ژینا ئه‌مینى له ته‌مه‌نى 8 ساڵیدا نه‌شته‌رگه‌رییه‌كى بۆ ئه‌نجامدراوه و به‌هۆى نهشتهرگهییهكهوه تووشى كێشه بووه له به‌شێكى كۆئه‌ندامى ده‌ماریدا كه به (هایپۆ سالامەس) ناسراوه و به‌هۆى ئه‌و كێشهیهشهوه گیانى له‌ده‌ستداوه”.
له راپۆرته‌كه‌دا پزیشكى دادى ئێران ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، “ژینا له‌كاتى ده‌ستگیر كردنى تووشى فشار بووه و جه‌سته‌ى به‌رگه‌ی ئه‌و فشاره‌ى نه‌گرتووه و هه‌ر به‌و هۆیه‌شه‌وه بووه كه بووراوه‌ته‌وه و دواى سێ رۆژ گیانى له‌ده‌ستداوه”.
راپۆرته‌كه كه له‌لایه‌ن پێگه‌ى ئیرنا ده‌قه‌كه‌ى بڵاوكراوه‌ته‌وه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌شده‌كاته‌وه، “ژینا زه‌بر به‌ر سه‌رى نه‌كه‌وتووه ئه‌نجامه‌كانى پشكنینى سی تی سکانی مێشک و سیه‌كانى ئه‌وه پشتڕاستده‌كه‌نه‌وه”.
له راپۆرته‌كه‌ى پزیشكى دادى ئێران‌دا ئه‌وه‌ش روونكراوه‌ته‌وه، “له كاژمێر 7:56ى ئێواره‌ى 13ى ئه‌یلولى 2022، ژینا له‌ناكاو بوراوه‌ته‌وه و كه‌وتووه‌ته سه‌ر زه‌وى به‌هۆى نه‌خۆشییه‌كه‌یه‌وه، به‌هۆى لاوازى جه‌سته‌یه‌وه نه‌یتوانیوه بێته‌وه هۆش خۆى، له‌هه‌مان كاتیش‌دا لێدانى دڵى لاواز بووه په‌ستانى خوێنى دابه‌زیووه، دواتر پزیشكه‌كان هه‌وڵیانداوه بووژانه‌وه‌ى دڵى بۆ بكه‌ن، به‌ڵام هه‌وڵه‌كان ناكاریگهربوون و به‌هۆى دابه‌زینى رێژه‌ى ئۆكسجینى مێشكى چووه‌ته حاڵه‌تى نائاگایی (كۆما)وه”.
رۆژى 11ى ئه‌یلول، ژینا ئەمینی كه كچێكى 22 ساڵه‌ى سه‌قزیه له شارى تارانى پایته‌ختى ئێران له‌لایه‌ن پۆلیسى ره‌وشتى ئێران ده‌ستگیر كرا به‌تۆمه‌تى نه‌پۆشینى حیجاب، پاشان به‌هۆى به‌ركه‌وتنى زه‌بر به‌ر سه‌رى گیانى له‌ده‌ستدا.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
3 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
8 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
3 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
8 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
8 hours لهمهوپێش


