سۆزان مەنسور: بە هەوڵی سەرۆككۆمار بریاری دەركردنی هێزە كوردییەكانمان لە خانەقین ڕاگرتووە

SNN-عەلی حەمەسەعید
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات دوای ئەوەی لەلایەن جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان بۆ دەركردنی هێزەكوردییەكان لە خانەقین، پەیوەندیمان کرد بە سەرۆککۆمارەوە، توانیمان كاركردن بەو بڕیارە ڕابگرین بەڵام هێشتا بڕیارەكە هەیە و هەڵنەوەشێندراوەتەوە.
سۆزان مەنسور، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNڕاگەیاند: بڕیاری دەركردنی هێزە كوردییەكان ماوەی دوو ڕۆژە لە لایەن (عەبدولئەمیر شەمەری) جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەهاوبەشەكانەوە دەرچووە، بەبێ ئەوەی هیچ هۆكارێكی ڕوون بخاتە ڕوو بۆ دەركردنی ئەو هێزە كوردیانەی لە خانەقین بوونیان هەیە و ماوەیەكی زۆرە بەبێ جیاوازی خزمەت بە خەڵكی خانەقین دەكەن.
ئاماژەی بەوەشكرد، دوای هەوڵكانمان و پەیوەندیكردنمان بە ( د. بەرهەم ساڵح) سەرۆككۆماری عێراق توانیمان كاركردن بەو بڕیارەی جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان ڕابگرین، گوایە هێزێكی چەكداری سەر بە هەرێمی كوردستان و چەند ڕێكخراوێكی چەكداری سەر بەهەرێمی كوردستان بوونیان هەیە لە خانەقین، دەبێت بكرێنە دەرەوە، لەكاتێكدا كەس نازانێت هۆكاری ئەوبڕیارە بۆچی دەگەڕێتەوە.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی ئەوەشی خستەڕوو، ئێمە توانیومانە كاركردن بەوبریارەی جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان ڕابگرین بەڵام بڕیارەكە بەتەواوی هەڵنەوەشێندراوەتەوە، بۆیە لەهەركاتێكدا بیانەوێت كار بەو بڕیارە دەكەن ئەوەش مەترسییەكی دیكەیە لەسەر كوردستانی بوونی خانەقین و ئەوناوچانەی كە كوردی تیادا نیشتەجیبوون لە دێرزەمانەوە و پێشمەرگەوهێزە كوردییەكانیش توانیویانە بێ جیاوازی خزمەتی خەڵكی سنورەكە بكەن.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
6 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
11 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
11 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
6 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
11 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
11 hours لهمهوپێش


