
SNN-عەلی حەمە سەعيد
وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی ئامادەكاری تەواویان كردووە بۆ ڕاگەیاندنی ناوی دەرچووانی پۆلی 12ی ئامادەیی بەهەردوو بەشی وێژەیی و زانستی، بۆ ئەومەبەستەش زیاتر لە 36 هەزار دەرچووی ئەمساڵ و ساڵی ڕابردوو لەڕێگەی سیستەمی زانكۆلاینەوە فۆڕمیان پڕكردووەتەوە،.
بەرپرسێكی وەزارەتی خوێندنی باڵاش ئاشكرایدەكات هەفتەی داهاتوو ناوەكان رادەگەیەندرێت و ئەمساڵیش زۆرترین خوێندكار لە زانكۆ و پەیمانگاكان وەردەگیرێت
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لەبەرپرسێكی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێینەوەی زانستی بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، دوای ئەوەی زیاد لە هەفتەیەك سیستمی زانكۆلایەن بۆ پڕكردنەوەی فۆڕمی وەرگرتنی دەرچووانی پۆلی 12 داخراوە و لە %100 دەرچووانی پۆلی 12 فۆڕمیان پڕكردووەتەوە، لە ئێستادا هەموو ئامادەكارییەكان بەكۆتا گەیشتووە بۆ ئەوەی ناوی دەرچووانی پۆلی 12ی ئامادەیی بە هەردوو بەشی وێژەیی وزانستی ڕابگەیەندرێت، بۆ ئەومەبەستەش لیژنەیەكی تایبەتی وەزارەتی خوێندنی باڵا سەرقاڵی وردبینی كردنی ناوی دەرچووانی پۆلی 12 بەگوێرەی ئەو نمارانەی بەدەستیان هێناوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە دوای ئەوەی لەلایەن ئەو لیژنەیەوە وردبینی لە ناوی خوێندكاران كۆتایی هات دواتر لەلایەن وەزیری خویندنی باڵاوە ناوی دەرچووانی پۆلی 12 ئاشكرا دەكرێت و بەهەموو ئەگەرێكیشەوە ئەم پرۆسەیە دەكەوێتە هەفتەی داهاتوو، چونكە وەزارەتی خوێندنی باڵا دەیەوێت كەمترین هەڵە لە هاتنەوەی ناوی دەرچووانی پۆلی 12 ڕووبدات، ئەوەش بەگوێرەی ئەو فۆڕمەی كە خودی خوێندكاران پریانكردووەتەوە بۆ وەرگرتنیان لە زانكۆ وپەیمانگاكان بەگوێرەی ئەونمرەیەی بەدەستیانهێناوە.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی ئەوەی خستەڕوو، بۆ ئەمساڵ زیاتر لە 36 هەزار دەرچووی پۆلی12 فۆڕمیان پڕكردووتەوە هاوكات ژمارەیەكی دەرچووی پۆلی 12ی ساڵی ڕابردووش بەهەمان شێوە بۆیان هەبوو فۆرمی زانكۆلاین پربكەنەوە و ئەوانیش ناویان دەگەڕیتەوە، بۆ ئەومەبەستەش وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەماهەنگی لەگەڵ سەرجەم زانكۆكانی هەرێم كردووە بۆ ئەوەی تواناكانی خۆیان بخەنەگەڕ بۆ وەرگرتنی زۆرترین دەرچووی پۆلی 12 لە ئەمساڵدا.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
11 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
14 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
14 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
16 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
11 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
14 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
14 hours لهمهوپێش



