سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی: بەهیچ شێوەیەک سازش لەسەر مافی هاوڵاتییانمان ناکەین

SNN
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغدا چاویکەوت بە محەمەد شیاع سودانی، كاندیدی سەرۆكوەزیرانی عێراق.
لە دیدارێکدا كە دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و خالید شوانی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی ئامادەبوون، دوایین پەرەسەندنە سیاسییەكان، هەنگاوەكانی پێكهێنانی حكومەتی نوێ و كۆتاییهێنان بە چەقبەستوویی سیاسی لە عێراق تاوتوێكرا و هەردوولا جەختیان لە یەكخستنی هەوڵە نیشتمانییەكان كردەوە لەپێناو دروستكردنی حكومەتێكی بەهێز و خزمەتگوزار كە پارێزەری مافی هەمووان بێت.
لە دیدارەکەدا سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی روانینی حزبەكەی سەبارەت بە حوکمڕانی و بەڕێوەبردنی وڵات روونكردەوە و وتی، هەوڵی ئێمە لەپێناو سەرخستنی پرۆسەی سیاسی و ئیدارەدانێکی باشترە. دەمانەوێت حکومەتی نوێ خزمەتی زیاتری هەموو هاوڵاتییان بکات بەبێ جیاوازی و رووبەڕووی گەندەڵی و نایەکسانی ببێتەوە. داواشیکرد، مافە دەستوورییەکانی کورد جێبەجێ بکرێن و پێشێل نەکرێن، چونکە بەهیچ شێوەیەک سازش لەسەر مافی هاوڵاتییانمان ناکەین.
لە بەرامبەردا محەمەد شیاع سودانی ستایشی رۆڵی یەکێتی و هەوڵەکانی سەرۆک بافڵی کرد بۆ کۆتاییهێنان بە گرژی و ناکۆکییەکان و وتی، دڵخۆشین کە رێبازی سەرۆک مام جەلال زیندووە و لەسەر دەستی سەرۆک بافڵ رابەرایەتی دەکرێت. رێبازێک کە خۆی لە قووڵکردنەوەی گیانی تەبایی و پێکەوەژیان دەبینێتەوە و گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن دەکات بە بنەمای چارەسەرکردنی کێشەکان.
More News
-
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
4 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی
57 mins لهمهوپێش -
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
4 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی
57 mins لهمهوپێش -
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
23 hours لهمهوپێش



