بافڵ جەلال تاڵەبانی: سازان و هاوبەشیی راستەقینە فاکتەری دەربازبوونن لەم دۆخە نەخوازراوە

SNN
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و هادی عامری، سەرۆکی ھاوپەیمانیی فەتح لە بەغدا کۆبوونەوە.
لە کۆبوونەوەیەکدا کە رەییان کلدانی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی بابلیون ئامادەبوو، گفتوگۆ لەبارەی رەوینەوەی گرژییەکان، زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییەکان و قۆناغێکی نوێی سیاسی لە عیراق کرا و جەخت لە بەردەوامیی گفتوگۆی نێوان هێز و لایەنە سیاسییەکان کرایەوە لەپێناو پێکهێنانی حکومەتی نوێ و خزمەتکردنی زیاتری هاوڵاتییان.
سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی لەبارەی بەربەستەکانی بەردەم پرۆسەی سیاسی و هەنگاوەکانی تێپەڕاندنی ئەم دۆخە چەقبەستووە وتی، سازان و هاوبەشیی راستەقینە فاکتەری دەربازبوونن لەم دۆخە نەخوازراوە. ئاماژەی بەوەشکرد، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وەک هێزێکی سیاسی بەرپرسیار و دەربەست بە پاراستنی مافەکانی گەلی کورد و هەموو نەتەوە و پێکهاتەکان، لە هەوڵەکانی بەردەوامە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان. ئامانجی ئێمە روونە و دەمانەوێت حکومەتی نوێ بەدیهێنەری مافە دەستوورییەکانی گەلی کورد بێت و خزمەتگوزاری پێشکەشی هەموولایەک بکات. پشتگیری هەموو هەوڵێکی لەو شێوەیەش دەکەین کە کار بۆ ئەو ئامانجە باڵایە بکات. گەشبینیشن بەوەی نیەتێکی جددی هەیە بۆ تێپەڕاندنی دۆخەکە و کۆتاییهێنان بەو بنبەستە سیاسییەی وڵاتی تێکەوتووە.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
6 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
8 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
8 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
10 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
6 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
8 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
8 hours لهمهوپێش



