بۆ بەهەمیشەیی كردنی فەرمانبەرانی گرێبەست تەنها ڕەزامەندی ئەنجومەنی وەزیران ماوە

ئەنجومەنی وەزيران
عەلی حەمەسەعید-SNN
دوای ئەوەی هەفتەی ڕابردوو كۆبوونەوی ئەنجومەنی ڕاژەی هەرێم بۆ بڕیاردان لەسەر بە هەمیشەیكردنی فەرمانبەرانی گریبەست بەڕێوەچوو، ئەنجومەنی ڕاژە راپۆرتی خۆیان نوسیوەو ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیرانیان كردووە، لە ڕاپۆرتەكەدا ئەنجومەنی ڕاژە پێشنیاری بۆ ئەنجومەنی وەزیرانكردووە سەرجەم فەرمانبەرانی گرێبەست بەهەمیشەیی بكرێن كە ژمارەیان زیاد لە 29 هەزار فەرمانبەری گرێبەستە.
بەگویرەی ئەو زانیاریانەی كە لە بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، بەمەبەستی بەهەمیشەیكردنی فەرمانبەرانی گریبەست لە داموودەزگاحكومییەكانن هەفتەی ڕابردوو ئەنجوومەنی گشتی ڕاژە لەگەڵ سەرجەم بەڕێوەبەرە گشتییەكانی دیوانی وەزارەتەكان كۆبوونەوەیەكی تایبەت بەوپرسە ئەنجامداوە لەو كۆبوونەوەیەدا گوێ لە سەرنج و پێشنیاری بەڕێوەبەرە گشتییەكانی دیوانی وەزارەتەكان گیراوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە كۆبوونەوەكەی ئەنجومەنی گشتی ڕاژە ڕاپۆرتێكی ورد لەسەر ژمارەی فەرمانبەرانی گرێبەست ئامادەكراوە و دواتر ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران كراوەتەوە، ئەوەش دوای ئەوەی لەماوەی ڕابردوودا ئەنجوومەنی وەزیران لە كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی بڕیاری دا ئەم بابەتی بەهەمیشەیكردنی فەرمانبەرانی گرێبەست ئاراستەی ئەنجوومەنی گشتی ڕاژە بكات.
هەرلە زانیارییەكانی SNNئەوەش هاتووەكە لە ڕاپۆرتەكەدا ئەنجومەنی ڕاژە پێشنیاری بۆ ئەنجومەنی وەزیرانكردووە سەرجەم فەرمانبەرانی گرێبەست بەهەمیشەیی بكرێن كەژمارەیان زیاد لە 29 هەزار فەرمانبەرەو بەگوێرەی پسپۆڕی و بڕوانامەكانیان پێداچوونەوە بەدۆسیەكانیان كراوەو دەركەوتووە كە مەرجەكانیان تێدایە بۆ ئەوەی بكرێنە فەرمانبەری هەمیشەیی.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
5 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
7 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
8 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
9 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
5 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
7 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
8 hours لهمهوپێش



