فراكسیۆنی یەكێتی لەبەغدا: لە هەوڵی هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەكەی وەزارەتی پەروەردەین لەبارەی زمانی كوردییەوە

SNN-عەلی حەمەسەعید
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی ئاماژە بەوەدەكات بڕیارەكەی وەزارەتی پەروەردە لەبارەی زمانی كوردییەوە پێچەوانەی دەستوری عێراق، چونكە لەدەستوردا ئەوە جێگیركراوەكەزمانەكانی عەرەبی وكوردی دووزمانی سەرەكی وڵاتن، بۆیە ئەژماركردنی خوێندكار بە دەرچوو لەزمانی كوردی ئەگەر لە تاقیكردنەوەش دەرنەچووبێت ئەمە بچووككردنەوە و بەكەم زانینی زمانی كوردییەو ئەمەجێگای قەبوڵ نییە.
سۆزان مەنسور، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی ڕاگەیاند: لەدەستوری عێراقیدا ئەوە جێگیركراوە كە زمانی كوردی وعەرەبی دووزمانی سەرەكی وفەرمین لە دەوڵەتدا، هاوكات بڕیارەكەی وەزارەتی پەروەردەی عێراقیش پێچەوانەی ئەو دەستورەیە كاتێك زمانێكی فەرمی دەوڵەت لەناوەندەكانی خوێندن بچوكدەكاتەوە و لەلایەی خوێندكاران بیبایەخی دەكات ئەگەر خوێنداكرێكیش دەرنەچێت لەتاقیكردنەوە ئەوە هەر بە دەرچووئەژمار دەكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئێمە لە فراكسیۆنی یەكیتی نامانەوێت هەر پەرلەمانتارەو لەشوێنی خۆیەوە كار لەسەر ئەم بابەتە بكات، بەڵكوو دەمانەوێت كۆدەنگییەكی فراكسیۆنەكوردییەكان لە پەرلەمانی عێراق دروستبكەین و پێكەوە هەوڵەكانمان بخەینەگەڕ بۆ هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەكەی وەزارەتی پەروەردە، بۆیە ئەگەر پەرلەمانتاران بەتاك و هەریەكە و لە شوێنی خۆیەوەكار لەسەر ئەمە بكات كاریگەرییكی ئەوتۆی نابێت و بڕیارەكەش بەردەوامی دەبێت.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی ئەوەشی خستەڕوو، ئەوە قەبوڵنەكراوە كە زمانی كوردی بێبایەخ بكرێت لەكاتێكدا زمانە بیانییەكان زیاتر گرنگییان پێدەدرێت بەڵام زمانی كوردی بەلاوە دەخرێت بۆیە دەمانەوێت وەك فراكسیۆن كار لەسەر ئەمبابەتە بكەین و فراكسیۆنەكانی دیكەش پاڵپشتمان ببن بۆ هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەكەی وەزارەتی پەروەردەی عێراق.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
4 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
6 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
7 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
4 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
6 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
7 hours لهمهوپێش



