33 كاندید ركابه‌رى ده‌كه‌ن بۆ به‌ده‌ستهێنانى پۆستى سه‌رۆككۆمار

كۆشكى سه‌رۆكایه‌تى عێراق (كۆشكى سه‌لام) | فۆتۆ: Flickr
SNN
ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایگه‌یاند، 33 كه‌س ركابه‌رى ده‌كه‌ن بۆ به‌ده‌ستهێنانى پۆستى سه‌رۆككۆمارى عێراق و 26 كه‌سیش له كێبڕكێیه‌كه دوورخراوه‌نه‌ته‌وه.
دوێنێ سێشه‌ممه د بڕیار ڕەشید، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتی به SNNى راگه‌یاند، “رۆژى پێنجشەممە 13ى تشرینى یه‌كه‌م، له‌نێو ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران سەرۆککۆمارى عێراق هەڵدەبژێردرێت”.
هه‌ر له‌باره‌ى پرۆسه‌كه‌وه ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرایكرد، “له‌كۆى 59 كه‌س كه خۆیان كاندید كردووه ته‌نیا 33 كه‌سیان مه‌رجه‌كانیان هه‌بووه و ئه‌وانى تر به‌هۆى نه‌بوونى مه‌رجه‌كانه‌وه و به پشتبه‌ستن به بڕگه‌كانى مادده‌ى 4 له یاسای ژماره 26ى تایبه‌ت به خۆ كاندیدكردن له كێبڕكێیه‌كه دوورخراونه‌ته‌وه یان خۆیان كشاونه‌ته‌وه به‌مشێوه‌یه:
4 كاندید خۆیان داواكارییان پێشكه‌شكردووه بۆ كشانه‌وه.
14كاندید به‌هۆى نه‌بوونى ئه‌زموونى سیاسیه‌وه دوورخراوه‌ته‌وه.
2 كاندید به‌هۆى نه‌بوونى بڕوانامه‌ى به‌كالۆریۆس دوورخراوه‌ته‌وه.
1 كاندید به‌هۆى نه‌بوونى ئه‌ستۆر پاكییه‌وه دوورخراوه‌ته‌وه.
1 كاندید به‌هۆى نه‌بوونى مه‌رجى ته‌مه‌ن دوورخراوه‌ته‌وه.
به‌پێى راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران له ئێستادا 33 كاندید ركابه‌رى ده‌كه‌ن بۆ به‌ده‌ستهێنانى پۆستى سه‌رۆككۆمار كه گرنگترینیان بریتین له:
به‌رهه‌م ساڵح ئه‌حمه‌د
رزگار محه‌مه‌د ئه‌مین
رێبه‌ر ئه‌حمه‌د خالید
رێبوار ئه‌وره‌حمان ساڵح
عومه‌ر ئه‌حمه‌د كه‌ریم به‌رزنجى
فه‌یسه‌ڵ موحسین عه‌بود
خالید سدیق عه‌زیز
فایزه جه‌بار محه‌مه‌د
ئیقبال عه‌بدوڵا ئه‌مین
عه‌بدوللـه‌تیف محه‌مه‌د جه‌مال
More News
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
13 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
14 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
16 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
16 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
13 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
14 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
16 hours لهمهوپێش



