نوێترین زانیاری لەبارەی ئەو پارێزەرەی لەلایەن ئاسایشی پارتییەوە بێسەروشوێنكراوە

SNN-عەلی حەمەسەعید
دوای ئەوەی بۆماوەی 24 كاتژمێر بیسەروشوێن دەبێت دواتر دەردەكەوێت كە پارێزەرێك لەلایەن هێزەكانی ئاسایشی پارتی لە بازگەی شاری هەولێر بەبێ خستنەڕووی هیچ هۆكارێك دەستگیردەكرێت، بەوتەی كەسە نزیكەكانی ئەوپاریزەرەش پێش دەستگیركردنی هیچ نوسراوێكی دادگای بەدەست نەگەیشتووە لەبارەی دەستگیركردنییەوە.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە كەسانی نزیك لە پارێزەر (هەرێم ڕەفعەت) بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، دوای ئەوەی ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە بەمەبەستی لێكۆڵینەوە لە دۆسیەیەكی یاسایی سەردانی قەزای ڕانیەی كردبوو، دوای گەڕانەوەی لەلایەن هێزێكی ئاسایشی پارتی لەبازگەی شاری هەولێر دەستگیردەكرێت وپاشا تێپەڕبوونی 24 كاتژمێر بەسەر بێسەروشوێنبوونیدا دەردەكەوێت كە لە لایەن ئاسایشی پارتییەوە دەستگیركراوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، پارێزەر (هەرێم ڕەفعەت) دواین پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ هاوسەرەكەیدا بووە كە پێی وتووە نزیكی بازگەی ئاسایشی هەولێرم دوای ئەوە پەیوەندییە تەلەفۆنییە مۆبایلەكەی كوژاوەتەوە وبێسەروشێون بووە، دوای بڵاوبونەوەی هەواڵەكە لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان ئاشكرا بوو ئەو پارێزەرە لەلایەن ئاسایشی پارتییەوە لە هەولێر دەستگیركراوە.
هەرلەزانیارییەكانی SNN ئەوەشخراوەتەڕوو، تا ئێستا هۆكاری دەستگیركردنی ئەوپارێزەرە نەزانراوە و هیچ زانیارییەكیش بەكەسوكارەكەی نەدراوە لەدوای دەستگیركدنی لەكاتێدا پێش دەستگیركردنی هیچ نوسراوێكی دادكای بەدەست نەگەیشتووە كە باس لە داواكردن ودەستگیركدنی بكرێت لەلایەن ئاسایشەوە، بۆیە پێدەچێت تەنها تاوانی ئەوپارێزەرە ئەوەبووبێت كە یەكیكە لە تیمی پارێزەرانی خۆبەخشی زیندانیانی بادینان و تا ئێستاش بەردەوامە لە كاركردن لەسەر ئەو كەیسە.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
12 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
17 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
17 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
12 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
17 hours لهمهوپێش


