هەواڵی دابەشكردنی نەوتی سپی، 30 هەزار دینار لە نرخی بەرمیلێك نەوتی كەمكردەوە

0
865

SNN-عەلی حەمە سەعید

دوای ئەوەی بەهەوڵەكانی پەرلەمانتارانی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق وەزارەتی نەوتی عێراقی بەڵێنی دابینكردنی نەوتی سپی بۆ هاووڵاتیانی هەرێمدا، لە ئێستادا لە بازاڕەكانی هەرێم نرخی بەرمیلێك نەوتی سپی ماڵان لە 290هەزار دینارەوە بۆ 260 هەزار دینار دابەزیوە هەر بەرمیلێك نەوت 30 هەزار دینار لە نرخی پێشووی دابەزیوە، بەوتەی نەوتفرۆشان ئەگەر نەوتیش دابەشبكرێت ئەوا نرخی نەوت زیاتر دادەبەزێت.

سامان ڕەووف، یەكێك لە نەوتفرۆشانی سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: ماوەیەك پێش ئێستا نرخی نەوتی سپی ماڵان بەرزترین نرخی لەمێژووی خۆی تۆماركرد و نرخی بەرمیلێك نەوت لە 300 هەزار دینار نزیك بوویەوە ودواتر نرخكەی لە 280 بۆ 290 هەزا دینار جێگر بوو، بەڵام لەدوای دەنگۆی دابەشكردنی نەوت گۆڕانكاری بەسەرنرخی نەوتدا هات.

ئاماژەی بەوەشكرد، لە ئێستادا كە وەزارەتی نەوتی عێراق بڕیاریداوە كە نەوتی سپی ماڵان بۆ هەرێمی كوردستان بهێنێت متمانەیەكی لای هاووڵاتیان دروستكردووە وچاوەڕێی گەیشتنی نەوتەكەی بەغدا دەكەن و كەمتر ڕوولەكڕینی نەوتی بازاڕدەكەن، هاوكات هاووڵاتیانی هەرێم بڕوایان بەڵێنەكانی حكومەتی هەرێم و وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێم نییە بە دابەشكردنی نەوت چونكە ساڵی ڕابردووش وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی نەوت بەڵێنیان بەهاوولاتیاندا كە هەمووماڵێك بەرمیلێك نەوتیان پێدەدرێت دواتر بەڵێنەكانیان جێبەجێنەكرد.

ئەو نەوتفرۆشەی شاری سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێستادا نرخی بەرمیلێك نەوتی سپی ماڵان بۆ 260 هەزار دینار دابەزیوە و بەراوردبە هەفتەكانی ڕابردوو نرخی هەر بەرمیلێك نەوت 30 هەزار دینار دابەزیوە و ئەگەریش دەستبكرێت بە دابەشكردنی نەوت ئەوا نرخی بەرمیلێك نەوت پێدەچێت بۆ نزیكی 200 هەزار دینار دابەزێت.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this