“پارتی بۆ شاردنەوەی شکستەکەی، خۆی کردووە بە خاوەنی د.لەتيف رەشيد”

0
558

SNN-عەلی حەمەسەعید
ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی ئاماژە بەوەدەكات: پارتی توشی شكستێكی گەورەبووە لەبابەتی یەكلایكردنەوەی پۆستی سەرۆككۆمار، چونكە ماوەی یەك ساڵی تەواوە بەئاشكرا داوای ئەوپۆستە دەكات و دوو كاندیدیشی بۆ دیاریكرد بەڵام ئیرادەی بەهێزی یەكێتی نەیهێشت پارتی خواستی خۆی بەسەر ئیرادەی خەڵكی كوردستاندا بسپێنێت، ئێستا پارتی هەست بە شكست دەكات و كاندیدەكەی یەكێتی بە كاندیدی خۆی دەزانێت.

ئاراس محەمەد ئاغا، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیی نشتیمانیی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: لەماوەی ساڵی ڕابردوودا پارتی دیموكراتی كوردستان بە بێ‌ گەڕانەوە بۆ یەكێتی و وەك ئەوەی خۆی بە نوێنەری هەموو كورد بزانێت لەگەڵ دوولایەنی شیعە و سونە هاوپەیمانی ڕاگەیاند بەو ئامانجەی بتوانێت پۆستی سەرۆككۆمار بە دەست بهێنێت و لەماوەی ئەو ساڵەشدا بە ئاشكرا داوای ئەو پۆستەیان دەكرد و دوو كاندیدیشیان بۆ دیاریكرد بەڵام شكستیان هێنا.

ئاماژەی بەوەشكرد: ئیرادەی بەهێزی یەكێتی و سیاسەتی سەركەوتووانەی خودی سەرۆك بافڵ لە بەغدا وایكرد كە نەهێڵێت ئیرادەی خۆسەپێنی پارتی بەسەر كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان زاڵ ببێت و كاندیدەكەیان بەناوی كوردەوە بسەپێنن بەسەر خەڵكدا، تا دواجار گەیشتنە ئەو بڕوایەی كەناتوانن لەوململانێیە براوەبن و هەروەك چۆن لە ساڵی 2018 ( فوادحسێن) شكشتی هێنا و دواتر ( هۆشیار زێباری) شكشتی هێنا بەو جۆرەش دەیانزانی ئەگەر (ڕێبەر ئەحمەد) بێننە كیبڕكێكەوە ئەویش شكست دەهینێت.

ئەوئەندامەی سەركردایەتی یەكێتی ئەوەشی خستەڕوو: بۆ شاردنەوەی ئەو شكستانەی كە پارتی دوچاری بوو لە پرسی یەكلاییكردنەوەی سەرۆككۆمار، هاتووە خۆی كردووە بە خاوەن ( د. لەتیف رەشید) بێ ئاگا لەوەی كە سەرۆككۆماری ئێستا ( د.لەتیف ڕەشید) یەكێكە لە كادرە هەرە دڵسۆزەكانی یەكێتی و دڵسۆزێكی ڕێگای خەباتی مام جەلال كە ئومێدێكی زۆرمان پێیەتی خزمەت بە كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان بكات.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this