به‌هۆى رووداوى كانه خه‌ڵوزه‌كه‌ى توركیاوه 28 كرێكار و ئه‌ندازیار گیانیان له‌ده‌ستداوه

دیمه‌نێك له كانه خه‌ڵوزه‌كه‌ى بارتن | فۆتۆ: TRT
SNN
شه‌وى رابردوو 14ى تشرینى یه‌كه‌م، له شارۆچكه‌ى بارتن سه‌ربه پارێزگاى ئه‌ماسرا كانه خه‌ڵوزێك ته‌قییه‌وه و به‌پێى ئاماره‌كان، “تا ئێستا 28 ئه‌ندازیار و كرێكار گیانیان له‌ده‌ستداوه”.
به‌پێى ئاماره فه‌رمییه‌كانى ته‌ندروستى توركیا، “به‌هۆى كانه‌كه‌وه تاوه‌كو ئێستا 28 كرێكار گیانیان له‌ده‌ستداوه و ده‌یانى تریش له‌ژێر داروپه‌ردووى كانه‌كه‌دا مابێتنه‌وه و گیرییان خواردووه”.
ئه‌و كانه‌ى كه رووداوه‌كه تێیدا روویداوه ساڵێك پێش ئێستا به‌هۆى به‌دواداچوونى سكاڵایه‌كه‌وه دادگا بڕیارى له‌سه‌رداوه و هۆشدارى داوه له ته‌قینه‌وه‌ى ئه‌گه‌ر كاره‌كانى چاك نه‌كرێت و به “مه‌ترسى بۆ سه‌ر ژیانى كرێكاره‌كان و ئه‌ندازیاره‌كان ناویبردووه”.
ژنى یه‌كێك له‌و كرێكارانه‌ى كه له كانه خه‌ڵوزه‌كه‌ى توركیا گیانى له‌ده‌ستدا به گریانه‌وه ره‌خنه له حكومه‌تى توركیا ده‌گرێت و ده‌ڵێت: “هاوسه‌ره‌كه‌ى من منداڵى هه‌بوو، دایكى هه‌بوو و ژیانى هه‌بوو، به‌ڵام به‌هۆى ئێوه‌وه گیانى له‌ده‌ستدا، له‌به‌ر ئه‌وه دوعا ده‌كه‌م خودا منداڵه‌كانى ئێوه‌ش وه‌ك منداڵه‌كانى من بێ باوك بكات كه دانیشتوون به ئێمه پێده‌كه‌نن”.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش



