“بۆ هەرتۆنێك بە كەمتر لە 200 هەزار دینار لە بازاڕ بنەتۆو دەدرێت بە جوتیاران”

گەنمی جوتیاران
SNN-عەلی حەمەسەعید
لەپێناو زیاتری گرنگیدان بە كەرتی كشتوكاڵ و زیادكردنی بەرهەم و پاڵپشتی جوتیاران بۆ هاندانیان بۆ چاندنی دانەوێڵە، وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێم بۆ ئەمساڵ زیاد لە حەوت هەزار تۆن بنەتۆوی گەنم بەسەر جوتیاراندا دابەشدەكات، ئەوەش بە نرخی پاڵپشتیكراو كە هەر تۆنێك بەنرخی 215 هەزار دینار كەمتر لە بازاڕ دەدرێتە جووتیاران.
حسێن حەمەكەریم، وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بە SNNی ڕاگەیاند: وەك ئامادەكارییەك بۆ دەستكردن بە وەرزی چاندنی گەنم كە لە مانگی داهاتووەوە دەستپێدەكات، وەزارەتی كشتوكاڵ بڕی زیاد لە حەوت هەزار تۆن بنەتۆوی پلە یەكی ئامادەكردووە بۆ ئەوەی دابەشیبكات بەسەر جووتیارانی سەرجەم پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆكانی هەرێمی كوردستان، ئەوەش بە نرخی پاڵپشتیكراو.
ئاماژەی بەوەشكرد، نرخی هەرتۆنێك لەو بنەتۆوەی ئامادەكراوە بڕی یەك ملیۆن و 15 هەزار دینار لەسەر حكومەتی هەرێمی كوردستان دەکەوێت، بەڵام لە پێناو گرنگیدانی زیاتر بە كەرتی كشتوكاڵ و هاندانی جوتیاران بۆ چاندنی گەنم و كەمكردنەوەی بارگرانی سەرشانیان، هەمان ئەو گەنمە بۆ هەر تۆنێك بە نرخی800 هەزار دینار دەدرێتەوە بەجوتیاران بەوجۆرەش بۆ هەر تۆنێك 215 هەزاردینار پاڵپشتی جووتیاران دەكرێت.
وتەبێژەكەی وەزارەتی كشتوكاڵ ئەوەشی خستەروو، شێوازی دابەشكردن و پێدانی بنەتۆو بە جوتیاران لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی كشتوكاڵی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان دیارییدەكرێـت كە هەر جووتیارێك چەند بنەتۆوی پێدەدرێت، بۆیە بەگشتی ئەمە هەنگاوێكی گرنگە بۆ پشتیوانی لە جوتیاران.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
32 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
32 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


