هۆكارى سه‌ره‌كى جیابوونه‌وه‌ى هاوسه‌ران له عێراق ئاشكرا بوو

واژووكردنى گرێبه‌ستى جیابوونه‌وه | فۆتۆ: Getty Images/iStockphoto
SNN
سه‌رۆكى ناوه‌ندى ستراتیژى مافه‌كانى مرۆڤ له عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، خراپى بار و گوزه‌رانى خێزانه‌كان له‌ڕووى ئابوورییه‌وه هۆكارى سه‌ره‌كى جیابوونه‌وه‌یه له عێراق.
دوێنێ هه‌ینى ئه‌نجوومه‌نى دادوه‌ریی عێراق رایگه‌یاند، ته‌نیا مانكى رابردوو 5 هه‌زار و 926 حاڵه‌تى جیابوونه‌وه‌ى هاوسه‌ران له عێراق تۆماركراون، واته، “له هه‌ر 7 خوله‌كێكدا دوو هاوسه‌ر له یه‌كترى جیابوونه‌ته‌وه و خێزانێك هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه”.
له‌باره‌ى ئه‌و ئاماره‌وه، حازم روداینى، سه‌رۆكى ناوه‌ندى ستراتیژى مافه‌كانى مرۆڤ له عێراق ده‌ڵێت: “هۆكارى سه‌ره‌كى جیابوونه‌وه‌ى خێزانه‌كان له عێراق ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خراپى بارى گوزه‌ران و ئابوورى”.
وتيشى: “جیابوونه‌وه‌كان به‌شێوه‌یه‌كن كه 50%ی ئه‌و هاوسه‌رانه‌ى كه جیاده‌بنه‌وه به‌هۆكارى ئابوورى جیاده‌بنه‌وه”.
به‌پێى ئاماره‌كانى ئه‌نجوومه‌نى دادوه‌رى عێراق زۆرترین حاڵه‌ته‌كانى جیابوونه‌وه له عێراق له هه‌ردوو پارێزگاى به‌غدا (كه‌رخ و ره‌سافه) و ئه‌نبار. ئه‌مه به زانینى ئه‌و راستییه‌ى كه له سێ مانگى رابردوودا به هه‌مان شێوه هه‌ردوو پارێزگاى به‌سره و به‌غدا له پێشه‌نگى ئه‌و پارێزگایانه‌دا بوون كه زۆرترین حاڵه‌ته‌كانى جیابوونه‌وه تێیاندا تۆمار كراون.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
32 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
32 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


