“16ی ئۆكتۆبەر تا بەرەبەیان شەڕمانکرد، مەسعود بارزانی ئامادەنەبوو چەك وهێزمان بۆ بنێرێت”

باڵانبۆ محەمەد
SNN-عەلی حەمەسەعید
ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات بڕیاریدا لەسەر 16ی ئۆكۆتۆبەر بەوەی خیانەت بێت یاخود نا شەرەفێكە بە یەكێتیی نشتیمانیی كورستان دراوە نەك پارتی، چونكە ئەوە ئێمە بووین تا بەرەبەیانی بەرگریمان لە شاری كەركوك كرد بەڵام ئەوكاتە كە مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێم بوو ئامادەنەبوو یەك هێز و چەكمان بۆ بنێرێت و لە چاوەڕوانی كەوتنی هێزەكانی یەكێتی بوو بۆ ئەوەی شاری كەركوك لە دەست یەكێتی نەمێنێت، بۆیە ئەمە خیانەتە نەك ئەوەی ئەوان باسی دەكەن.
باڵامبۆ محەمەد، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی ڕاگەیاند: لە ڕۆژی 16ی ئۆكتۆبەر وەك هێزەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان تا كاتژمێر حەوتی بەرەبەیان بەرامبەر بە فیرقەی ئاڵتونی عێراق شەڕمانكرد بەڵام بەلای پارتی دیموكراتی كوردستان و خودی مەسعود بارزانییەوە شاری كەركوك گرنگ نەبوو بەڵكوو بەلای ئەوانەوە ئەوە گرنگ بوو كە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لاواز بكەن و دەستەلاتی لە شاری كەركوك نەمێنێت ئیتر گرنگ نییە كێ حوكمی كەركوك بكات.
ئاماژەی بەوەشكرد، كاتێك پارتی دەڵێت 16ی ئۆكتۆبەر خیانەتە و لەلایەن یەكێتی نیشتمانیی كوردستانەوە كراوە، ئەوا پێچەوانەكەی ڕاستە چونكە لە وكاتە مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بوو ئێمە هێزێكی پێشمەرگەی كوردستان بووین تا بەرەبەیان شەرمانكرد بەڵام مەسعود بارزانی تەنها بەدیار ئەوەوە دانیشتبووكە شكستی ئێمە ببینێت، چونكە ئامادە نەبوو یەك چەك و هێز رەوانەی كەركوك بكات لە كاتێكدا جوڵاندنی هێز لە دەستەڵاتی ئەودابوو بەڵام نەیكرد.
ئەو ئەندامەی پەرلەمانی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو، ئێمە بەڵگەمان هەیە لەو شەڕەدا جگە لەوەی چەندین پێشمەرگەمان لێ شەهیدبوو چەندین كەسیشمان بریندار بوون كە تا ئێستاش بیندارەكانی ئەو شەڕەماون، بەڵام بۆچی سەرۆكی هەرێم ئامادە نەبوو چەك و هێزمان بۆ ڕەوانە بكات، ئیتر بۆدەبێت یەكێتی خیانەتی كردبێت ئەی ئەوە خیانەت نەبوو سەرۆكی هەرێم بەرامبەر بە هێزەكانی یەكێتی ئەنجامیدا ئامادە نەبوو تاكە فیشكەكێكمان بۆ بنێرێت.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



