
چیای گۆیژە
SNN-عەلی حەمەسەعید
لە چوارچێوەی پرۆژەی سەوزكردنی شاخی گۆیژە بە هاوكاری دوو ڕێكخراو ناوخۆیی و دەرەکی، سەوزكردنی ڕووبەری 40 دۆنم زەوی دەخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە، هاوكات لەماوەی ڕابردووشدا زیاد لە دوو هەزار دۆنم لە شاخی گۆیژە سەوزكراوە و هێشتا ڕێژیەكی زۆری زەویش شاخی گۆیژەش ماوە سەوز بكرێت.
بەگوێرەی بەدواداچوونەكانی SNNلە چوارچێوەی پرۆژە بەردەوامەكانی تایبەت بە سەوزكردنی شاخی گۆیژە، هەردوو رێكخراوی (CDO) و (CECVI) بە چاودێری قایمقامی ناوەندی سلێمانی ئامادەكاری تەواویان كردووە بۆ ئەوەی ڕووبەری 40 دۆنم زەوی لە شاخی گۆیژە سەوزبكرێت، بۆ ئەومەبەستەش میكانیزم و دیاریكردنی شوێنی چاندنی نەمامەكان و چۆنیەتی جێبەجێكردنی پرۆژەكە یەكلایی كراونەتەوە پرۆژەكە پێیناوەتە قۆناغی جێبەجێبوونەوە
ئاماژەبەوەشكراوە، لەماوەكانی ڕابردوودا رووكاری شاخی گۆیژە بەڕووی سلێمانی نزیكەی دوو هەزار دۆنمی سەوزكراوە، بەڵام هێشتا ڕووبەرێكی زۆری ماوە كە پێویستی بە سەوزكردن هەیە، بۆ ئەوەمەبەستەش قایمقامی ناوەندی سلێمانی گرنگییەوە باسی لە هەماهەنگی رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی و كەرتی حكومی كردووە لە سەوزكردنی شاخی گۆیژەدا و لەو پێناوەدا كاریان كردووە، وە هاوكاری باشی پرۆژەكان بوون و جێدەستیان دیاربووە
لە بەدواداچوونەكانی SNNئەوەشهاتووە كە قایمقامی سلێمانی هەماهەنگی و پاڵپشتی تەواوی خۆی بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەكە دوپاتكردەوە و جەختی لەوەشكردووەتەوە كە سەوزكردنی شاخی گۆیژە ئەركێكی نیشتیمانییە و هەستكردنە بە پەرپرسیارێتی، هاوكات لەڕووی ژینگەیەوە خزمەتێكی گەورە بە شاری سلێمانی دەكات.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
8 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
12 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
8 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
12 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
13 hours لهمهوپێش


