ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەران دەنگ بە کابينەی حکومەت دەدات

ئەنجومەنی نوێنەران 2022
SNN
ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بۆ متمانه‌دان به كابینه‌كه‌ی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی كۆده‌بێته‌وه.
دوێنێ محەمەد حەلبووسی، سەرۆکی په‌رله‌مانی عێراق رایگەیاند: سبەی پێنجشه‌ممه 27ی تشرینی یه‌كه‌می 2022، پەرلەمان بۆ متمانەدان بە کابینەکەی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی راسپێردراو، کۆدەبێتەوە.
پێشتر سوودانی داوای له په‌رله‌مانی عێراق كردبوو، كه رۆژی پێنجشه‌ممه بۆ متمانه‌به‌خشین به كابینه‌كه‌ی كۆببێته‌وه.
پێش ئەو داوایەی سوودانی پێکهاتەی کابینەکەی بۆ چوارچێوەی هەماهەنگی خستووەتەڕوو، بۆ ئەم مەبەستەش سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی، لە ماڵی حەیدەر عەبادی، سەرۆکی هاوپەیمانی نەسر کۆبوونەوە، بە ئامادەبوونی محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی راسپێردراو، سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی لەسەر پێکهاتەی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق هاودەنگ بوون.
رۆژی13ی تشرینی یه‌كه‌می 2022، به ده‌نگی 162 په‌رله‌مانتار له گه‌ڕی دووه‌می ده‌نگدان، له‌تیف ره‌شید، له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه‌وه به سه‌رۆككۆماری نوێی عێراق هه‌ڵبژێردرا. دوای كۆتاییهاتنی مه‌راسیمی سوێندخواردنی سه‌رۆككۆماری هه‌ڵبژێردراوی عێراق، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، كاندیدی لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق، راسپێردرا.
More News
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
4 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
4 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
6 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
4 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
4 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
6 hours لهمهوپێش



