شادی نەوزاد: هەرئەوە لە نەوەی نوێ‌ و سەرۆكەكەی چاوەڕوان دەكرا كە بەرامبەر (د.كازم) ئەنجامیاندا

0
549

SNN-عەلی حەمەسەعید
ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات بۆ ئێمە جێگەی سەرسوڕمان نییە كە نەوەی نوێ‌ و خودی ( شاسوار عەبدولواحید) بەوجۆرە مامەڵە لەگەڵ پەرلەمانتارێكی خۆیان بكەن كە زۆردلسۆز وگوێڕایەڵیان بوو،چونكە هەرئەوە لە نەوەی نوێ‌ و سەرۆكەكەی چاوەڕوان دەكرا كە بەرامبەر (د.كازم) ئەنجامیاندا و لە ناخۆشترین ساتەكانی ژیانیدا نەوەی نوێ‌ خۆیان لێ‌ بێبەری كرد وداوای مووچەكەشیان كرد.
شادی نەوزاد، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان كەپێشتر لەسەر لیستی نەوەی نوێ‌ بوو بە SNNی ڕاگەیاند: ئەگەر بۆهاووڵاتیان وكەسانێك كە تا ئێستا (شاسوار عەبدولواحید) و نەوەی نوێیان نەناسیوە جێگەی سەرسوڕمان و (شۆك) بێت بەوجۆرە مامەڵەیەی كە نەوەی نوێ‌ و سەرۆكەكەی بەرامبەر بە (د.كازم )ئەنجامیاندا، ئەوا بۆمن هیچ جێگای سەرسوڕمان وشۆك نییە، چونكە ئێمەومانان زۆرباش نەوەی نوێ‌ و شاسوار دەناسین كە ئەم حزبە تەنها لە شاسوار پێكهاتووە و ئەنامانی دیكە تەنها جێبەجێكاری بڕیارەكانی شاسوارن.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەوهەڵوێستەی نەوەی نوێ‌ و سەرۆكەكەی ئەو ڕاستییەیان سەلماند كە هیچ كاتێك لای نەوەی نوێ‌ و شاسوار عەبدولواحید هیچ كەسێك لە سەرووی خۆیانەوە نییە و ئەگەر پێچەوانەی ئەوان بیربكاتەوە ئەوا بەهەر نرخێك بێت لەناوی دەبەن، وەك چۆن ( د. كازم ) لە دۆخێكی تەدروستی زۆر ناجێگیردایە و پزیشكەكان 72 كاتژمێریان بۆداناوە، بەڵام نەوەی نوێ‌ لەبری ئەوەی لە خەمی ژیانی ئەم پەرلەمانتارەی خۆیاندا بن لە خەمی مووچەكەیدان كە بابەتی زۆر لاوەكین.
ئەو پەرلەمانتارەی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو، نەوەی نوێ‌ و خودی شاسوار عەبدولواحید زۆر بێباكن بەرامبەر هەر ئەندامێك كە ڕۆژێك لە ڕۆژان لەوحزبەدا كاریان كردبێت، چونكە ئەوان هیچ مەبدەئێكیان نییە لەسەری كاربكەن بەڵكوو ئەوەی نەوەی نوێ‌ و شاسوار عەبدواحید ئەنجامی دەدەن جگە لەوەی بازرگانییە هیچی دیكە نییە ئەوەشی ئەنجامی دەدات تەنها كاركردن لە پێناودرێژەدان بەو بازرگانییە.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this