به‌رپرسێكى باڵاى پارتى و سه‌رجه‌م ستافهكهى ده‌ستگیر كران

لۆگۆى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN
بەرپرسی ژمێریاری ئاسایشی گشتی ھەولێر و سه‌رجه‌م ستافهكهى به‌تۆمه‌تى دیارنه‌مانى پاره ده‌ستگیران.
هێمن مامه‌ند، چالاكوان و رۆژنامه‌نووس له هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك نوسیویهتى، “لیوا شۆڕش عەباس بەرپرسی ژمێریاری ئاسایشی گشتی ھەولێر و سەرجەم ستافەکەی له بەشی ژمێریاری لەلایە ن پاراستنى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانه‌وه دەستگیرکراون”.
له نووسینه‌كه‌یدا ئه‌و رۆژنامه‌نووسه ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، “دوێنێ ھێزێکی پاراستن ھەڵیانکوتاوەتە سەر لیوا شۆڕش عەباس و ستافەکەی و سه‌رجه‌میان به‌یه‌كه‌وه ده‌ستگیر كردوون”.
له‌باره‌ى ئه‌و تۆمه‌ته‌ى دراوه‌ته پاڵ لیوا شۆڕش و ستافەکەی ئه‌و رۆژنامه‌نووسه ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، “لیوا شۆڕش و ستافەکەی بە تۆمەتی دزیکردن و ڕهشوە و بە رتیل وه‌رگرتن دەستگیر کراون و ھەروەھا دەیان تاوانی تریشیان ئەنجام داوە”.
ده‌ستگیركردنى ئه‌و به‌رپرسه‌ى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له‌كاتێكدایه دوو رۆژ ماوه بۆ كۆنگره‌ى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان كه بڕیاره 3ى تشرینى دووه‌م، له دهۆك به‌ڕێوه‌بچێت، له ئێستاشدا دۆخى ناوخۆیی ئه‌و حزبه ناجێگیرى پێوه‌دیاره.
More News
-
هەواڵێکی خۆش بۆ مووچەخۆران
2 hours لهمهوپێش -
بانکی ناوەندی: یەدەگی دۆلاری عێراق گەیشتەوە 80 ملیار دۆلار و باری نوێش دەگات
22 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
October 27, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
هەواڵێکی خۆش بۆ مووچەخۆران
2 hours لهمهوپێش -
بانکی ناوەندی: یەدەگی دۆلاری عێراق گەیشتەوە 80 ملیار دۆلار و باری نوێش دەگات
22 hours لهمهوپێش



