
نانهواخانهیهك له سلێمانى | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمەسەعید
بەڕێوەبەری چاودێری و بازرگانی سلێمانی ئاماژە بەوەدەكات لە ئێستادا فەردەیەك ئاردی توركی كە نانەواخانەكان بەكاریدەهینن بۆ نان نرخەكەی لە 45 هەزار دیناردایە لەكاتێكدا پێشتر ئەو فەردە ئاردە بە 36 هەزار دینار بوو هەشت نانیش بەهەزار دینار دەفرۆشرا، بۆیە بەهۆی بەرزی نرخی ئاردەوە ناتواندرێت لە ئێستادا نرخی نان لە نانەواخانەكان هەرزان بكرێتەوە، جەحتیش دەكاتەوە كە هەڵگرتنی باجی گومرگی لەسەر هاوردەكردنی هەندێك كاڵا كاریگەری هەبوو لەسەر هەرزانكردنی نرخەكان.
سۆران عەبدولغەفور، بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی بە SNNی ڕایگەیاند: زۆرجارپرسیاری ئەوەمان لێدەكرێت بۆچی نرخی نان لە نانەواكان هەرزان نابێتەوە وەك پێشتر هەشت نان نابێتەوە بە هەزاردینار لە كاتێكدا لە ئێستادا چەندمانگێگە شەش نان بەهەزار دینارە، بۆیە دەبێت ئەوە بزانین كە هۆكاری بەرزبوونەوەی نرخی نان پەیوەندی بە بەرزبوونەوەی نرخی ئاردەوەهەبوو بەتایبەت بەهۆی شەڕی نێوان ڕووسیا و ئۆكرانیاوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەهۆی شەڕی ئۆكرانیانەوە نرخی ئارد بەرزبوویەوە بۆ 51 هەزار دینار، بەڵام حكومەتی هەرێم بڕیاری هەڵگرتنی باج و ڕسووماتی لەسەر ماددە خۆراكییەكانداو ئەوەش كاریگەری لەسەر نرخەكەی هەبوو یەك فەردە ئارد بووەوە بە (42) هەزار دینار، بەڵام دوای ئەوەی بڕیاری دانانی باج و ڕسوومات درایەوە نرخەكەی بەرزبوویەوەو ئێستا یەك فەردە ئارد بە 45 هەزار دینارە.
بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، هەر كاتێك نرخی ئارددابەزیی بۆ نزیكەی 36 هەزار دینار ئەوا بەدڵنیاییەوە نانەواخانەكانناچار دەكەینكە دەبێت هاوشێوەی پێشتر هەشت نان بە كێشی 110گرام بكەنەوە بە هەزار دینار، هاوكات جگە لەوەی لە پارەی كارەبا كەمێك هاوكاری نانەواخانەكان كراوە لە بوارەكانی دیكەدا وەك پێویست هاوكارییان نەكراوە.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
4 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
8 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
9 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
4 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
8 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
9 hours لهمهوپێش


